Mohamad Misto,Selen Temizer
14 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
دانوستانه‌كانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و ڕێكخراوی تیرۆرستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به‌رده‌وامن.
پێشتریش له ئه‌يلولی 2017دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕژێمی سووریا وه‌لید موعه‌لیم، ڕایگه‌یاندبوو ئاماده‌ن له‌باره‌ی پرسی خۆڕێبهرییهوه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كه دانوستان بكه‌ن.
به‌مهۆیه‌شه‌وه چه‌ندین كۆبوونه‌وه له باره‌ی دانوستان نێوان ڕژێم و یه‌په‌گه له پارێزگاكانی دیمه‌شق و حه‌سه‌كه به‌ڕێوه‌چوو به‌ڵام نه‌گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامێك.
له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیشدا دوای ئه‌وه‌ی ڕێكخراوی یه‌په‌گه/ په‌كه‌كه به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی توركیاوه گورزی به‌ركه‌وت، ڕژێمی دیمه‌شق دوباره داوای یه‌كگرتنی له ڕێكخراوه‌كه كرد، به‌ڵام یه‌په‌گه به پاساوی نه‌بوونی دڵنیایی له پاراستنی پێكهاته‌ی ڕێكخراوه‌كه پێشنیاره‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی سووریاش دانوستانه‌كانی نێوان ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و ڕێكخراوی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به‌رده‌وامن.
ڕژێم پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه پێویسته ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌په‌گه له چوارچێوه‌ی یاسای ئیداره خۆجێییه‌كان كه له ساڵی 2011دا ده‌رچووه به‌ڕێوه‌ببرێن.
به‌مپێیه‌ش له‌و ناوچانه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی ههڵدهژێردرێن په‌یوه‌ست ده‌بن به وه‌زاره‌تی ئیداره خۆجێییهكانهوه.
به‌ڵام یه‌په‌گه سووره له‌سه‌ر سیستمی خۆڕێبه‌ری، جگه له‌وه له نێوان ڕژێم و ڕێكخراوه‌كه‌دا ناكۆكی سه‌ربازیش هه‌یه.
حكوومه‌تی ئه‌سه‌د ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی یه‌په‌گه/ په‌كه‌كه كه له‌ژێر ناوی هێزه‌کانی سووریای دیموكراتدا چالاكی ده‌که‌ن بچنه ناو سوپای ڕژێم، به‌ڵام یه‌په‌گه داوا ده‌كات ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌كه وه‌ك لیوایه‌كی تایبه‌ت بچنه ناو سوپای سووریاوه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ردوولا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كان بۆ خۆیان ڕابكێشن.
له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی سووریا عه‌لی مهملوك كه یه‌كێكه له گرنگترین به‌رپرسه هه‌واڵگرییه‌كانی ڕژێم، هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری عه‌شیره‌ته‌كان كۆبووه‌وه و داوای لێ‌كردن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جوداخوازی بچنه پاڵ سوپاكه‌ی ئه‌سه‌د.
سێ ڕۆژ دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش مه‌زڵوم كۆبانێ كه یه‌كێكه له سهردەستهكانی یه‌په‌گه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان ئه‌نجامدا.