Merve Yıldızalp
12 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد چوار چه‌كداری په‌كه‌كه كه له حەشارگەکانی باكووری عێراقه‌وه هه‌ڵاتبوون، له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكی یه‌په‌گه كه له باكووری سووریا هه‌ڵاتبوو خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا كردووه‌ته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له هه‌ژماری تویته‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیادا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ركه‌وتووه‌كاندا، هه‌ڵاتن له په‌كه‌كه/یه‌په‌گه درێژه‌ی هه‌یه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه چوار چه‌كداری په‌كه‌كه كه له حەشارگەکانی باكووری عێراقه‌وه هه‌ڵاتبوون، له سلۆپی خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی كردووه‌ته‌وه. چه‌كدارێكی یه‌په‌گه‌ش كه له باكووری سووریا هه‌ڵاتبوو له نسێبین خۆی راده‌ستی پاسه‌وانانی سنوور كردووه.