İdris Okuducu
26 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2016
هه‌ولێر - AA
راگه‌یه‌نرا کە هێزه‌كانی سه‌ربه په‌یه‌ده / په‌كه‌كه ئۆفیسه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه-یان له شارۆچكه‌كانی تەل ته‌مر و جه‌وادییه‌ی سه‌ربه پارێزگای حه‌سه‌كه رۆژهەڵاتی سووریا داخستووه و نۆ كه‌سیان رفاندووه.
نوێنه‌ری ئه‌نه‌كه‌سه له هه‌رێمی كوردستان، خالید عه‌لی لهڕوونكردنهوهیهكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند "هێزه‌كانی سه‌ربه په‌یه‌ده / په‌كه‌كه ئۆفیسه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه-یان له شارۆچكه‌كانی تەل ته‌مر و جه‌وادییه‌ی سه‌ربه پاریزگای حه‌سه‌كه داخستووه و نۆ كه‌سیان رفاندووه".
خالید عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کە په‌یه‌ده، ئه‌نه‌كه‌سه به ئۆپۆزسیۆن ده‌بینێت و هه‌موو فشار و هێزێك له‌دژیدا به‌كارده‌هێنێت و گوتی: "چالاكییه‌كانمان دژی په‌یه‌ده به‌رده‌وام ده‌بێت كه وه‌كاله‌تی رژێمی وه‌رگرتووه".
نازانرێت نۆ ئه‌ندامه رفێنراوه‌كه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه له كوێ ده‌ستبه‌سه‌رن.
هێزه‌كانی سه‌ربه په‌یه‌ده لە 15ی مانگی رابردوودا، 30 ئه‌ندامی ئه‌نه‌كه‌سه كه به‌شدارییان له رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی دوو پێشمه‌رگه‌ی سووریدا له شارۆچكه‌ی قامیشلۆی سه‌ربه پارێزگای حه‌سه‌كه كردبوو، رفاند.
پێشتریش سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان، مسعود بارزانی نیگەرانیی خۆی لە ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخی سووریا و داهاتووی خەڵکی مەدەنیی ئەو وڵاتە بەگشتی و چارەنووسی کورد لە سووریا رایگەیاندبوو.