توركيا

ده‌نگدان له‌سه‌ر فۆتۆكانی ئاژانسی ئانادۆڵو

- لە دەنگدان لەسەر فۆتۆکانی پێشبڕکێی "فۆتۆکانی ساڵ"دا، کۆنسولی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان، هاکان کاراچای دەنگی بە ژمارەیەک وێنە دا.

Fahrettin İbrahim  | 12.12.2019 - نوێکردنەوە : 13.12.2019
ده‌نگدان له‌سه‌ر فۆتۆكانی ئاژانسی ئانادۆڵو

Arbil

هه‌ولێر - AA

ئاژانسی ئانادۆڵو وێنەی ئەو رووداوانەی کە لە ساڵی ٢٠١٩دا دەنگیان داوەتەوە، خستووەتە دەنگدانەوە.

لە کۆتایی دەنگدانەکەدا لە سێ بەشی جیاواز "فۆتۆکانی ساڵ" ھەڵدەبژێردرێن کە فۆتۆگرافەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە وڵاتە جیاجیاکاندا چرکاندوویانە.

"فۆتۆکانی ساڵ" بۆ یەکەمجار ئاژانسی ئانادۆڵو لە ساڵی ٢٠١٢دا ئەنجامیدا، ئەمساڵیش ٥١ فۆتۆی ھەڵبژێردراوە لەنێو ھەزارەھا فۆتۆ لە ھەریەک لە بەشەکانی "ھەواڵ"، "ژیان" و "وەرزش" لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی جیھان بە ژێرنووسی زمانی ئینگلیزی و تورکی خراونەتە دەنگدانەوە.

لە دەنگدان لەسەر "فۆتۆکانی ساڵ"دا، کۆنسولی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان، هاکان کاراچای دەنگی بەچەند وێنەیەکدا.

هاکان کاراچای لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بەشداریم کرد لە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی وێنەی ساڵی ئاژانسی ئانادۆڵو و لە یەکەم وێنەدا لە کاتاگۆری هەواڵ، ئەو وێنەیە بەلامەوە گرنگ بوو کە سەربازێکی تورکیا شیرنیی بە منداڵێکی سووریا دەدات. لە کاتاگۆری ژیان وێنەی دوو منداڵم هەڵبژارد کە لە دۆخە سەختەی بەفرباریندا رێگەی قوتابخانە دەبڕن و هەروەها لە کاتاگۆری وەرزشیشدا ئەو وێنەیەم هەڵبژارد کە هەڵبژاردەی تورکیا نیشان دەدات و ئاماژەیە بە سەرکەوتنەکانی لەمساڵدا".

فۆتۆکان لە لایەن سەرنووسەرانی فۆتۆکانی ئاژانسی ئانادۆڵوەوە دەست نیشانکراون و فۆتۆی رووداو و پێشھاتە گرنگە سیاسی و کۆمەڵایەتی و وەرزشییەکانی جیھانن.

بۆ بەشدارییکردن لە دەنگدان لە "فۆتۆکانی ساڵ" سەردانی "aa.com.tr/yilinfotograflari" بکرێت، دەنگدان تا رۆژی ٣١ی کانوونی یەکەم بەردەوام دەبێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın