Alp Özden,Hemın Othman Mohammed
03 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه قه‌یرانی ریفراندۆمه‌كه‌ی باكووری عێراق، هه‌وڵێكی نوێیه بۆ خه‌نجه‌رلێدان له سینه‌ی ناوچه‌كه‌مان و، گوتی: " ئێمه رێگه به‌م ئاگری رق و كینه‌یه ناده‌ین كه له ناوچه‌كه‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ژادی و مه‌زهه‌بی هه‌ڵگیرسێنراوه".
لە گوتارێكیدا كه له کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا پێشكه‌شی كرد، ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه له ناوچه‌كه‌دا پێشهاتانێكی گرنگ روویانداوه كه زۆر هه‌ستیارن و سه‌ده‌ی داهاتوو دیاری ده‌كه‌ن.
سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه توركیا به جوگرافیا و گه‌له‌كه‌یه‌وه كه‌وتووه‌ته ناوه‌ندی ئه‌و پێشهاتانه و، گوتی: "هه‌زار ساڵه هه‌وڵێكی بێ شومار هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی ئێمه له‌م جوگرافیایه‌دا. وه‌ك ده‌بینن ئێمه وه‌ك ده‌وڵه‌ت و گه‌ل هێشتا سه‌ربه‌رزین و گرنگترین هێزی ناوچه‌كه‌ین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه نیازی هه‌ڕه‌شه‌كردنیان له كه‌س نییه و، گوتی: "ئێمه به هه‌موو راستگۆییهكمان ئه‌ركی ئاگاداركردنه‌وه‌مان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌یش جۆره هه‌ڵویستی دۆستێكه بۆ دۆستێكی دیكه‌ی".
رەجەب تەیب ئەردۆغان، باسی له‌وه كرد كه قه‌یرانی ریفراندۆمه‌كه‌ی باكووری عێراق، هه‌وڵێكی نوێیه بۆ خه‌نجه‌رلێدان له سینه‌ی ناوچه‌كه و، گوتی: "بابه‌ته‌كه مافی كورد نییه. به پێچه‌وانه‌وه بابه‌ته‌كه بابه‌تی كه‌وتنه نێو گه‌مه‌ی ئه‌وانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت كورد، عه‌ره‌ب، توركمان و گرووپه‌كانی دیكه و وڵاتانی ناوچه‌كه بخه‌نه نێو شه‌ڕێكی بێكۆتا. ئێمه رێگه به‌م ئاگری رق و كینه‌یه ناده‌ین كه له ناوچه‌كه‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ژادی و مه‌زهه‌بی هه‌ڵگیرسێنراوه".
سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان داوای له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد هه‌رچی زووه به هۆش خۆیدا بێته‌وه، كه له كاتێكدا په‌یوه‌ندی باش بووه به‌ده‌ستی خۆی له‌ناوی ده‌بات و، به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستێت تا هه‌ڕه‌شه‌كردن له توركیا زمان درێژ ده‌كات و، گوتی: "ئێمه به بێ جیاوازی هه‌موو برایانمان له باكووری عێراق بێ گوێدانه توركمان، عه‌ره‌ب و كورد هه‌موویمان خۆش‌ویست و، خۆشماندهون. پێمان وایه كه ئه‌وانیش وه‌هان. ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی خۆش بووێت ئێمه‌یش خۆشمان ده‌وێت. ئه‌وه‌ی رێزمان بگرێت رێزی ده‌گرین، به‌ڵام كاتێ پێچه‌وانه بووه‌وه هه‌موو كارێكی پێویست ده‌كه‌ین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئهوهیشیخستهڕوو كه ئه‌وانه‌ی هه‌رگیز به‌ندیان له ئه‌زموونی رابردوو وه‌رنه‌گرتووه، به قسه‌كانی خۆیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاون و، رێزی مافی برا و دراوسێكانیان نه‌كرد، په‌شیمان ده‌بنه‌وه و، گوتی: "سبه‌ی هه‌ركاتێک له‌رینه‌وه‌یه‌كی جیهانی رووبدات هه‌ر كه‌سه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵ، نیشتمان و خاكی خۆی. ئیمه‌یش هه‌ر لێره به‌رده‌وامده‌بین له ژیان له‌گه‌ڵتاندا و ته‌ماشاكردنی رووخساری یه‌كتری. ئه‌وانه‌ی به متمانه‌بوون به كه‌سانێك ئه‌مڕۆ ناپاكی له مافی پێكه‌وه ژیانی نێوانمان ده‌كه‌ن، ده‌بێت سبه‌ی چۆن بگه‌ڕێنه‌وه دووباره له ده‌رگا بده‌ن. ده‌مه‌وێت لێره‌وه جارێكی دیكه ئه‌وه بڵێمه‌وه كه پێش ئه‌وه‌ی ده‌رگاكه به ته‌واوی دابخرێت ئاماده‌ی گرتنی ههردهستێكین كه بۆمان راكیشرێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌یش كرد كه هه‌ركاتێک توركیا هه‌نگاوێك بنێت بۆ پێشه‌وه، هه‌ڵمه‌تێك ده‌ستپێبكات، رووبه‌ڕووی هه‌مان كێشه ده‌بێته‌وه و، گوتی: "به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئه‌و هێزه نییه كه له ده‌ره‌وه‌ی رووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه و، ركابهرایهتیمان ده‌كات. ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی سروشتی كاری پێویست ده‌كه‌ن. ئێمه‌یش پلانه‌كانمان به‌و پێیه به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نین. كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئێمه ئه‌وه‌یه هه‌میشه له‌ناوه‌وه لێدهدرێین".