Mohammed Baqi Hussein
06 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2015
ئهنقهره
سەرۆكی دەستەی بەڕێوەبردنی ئەنجوومەنی زانكۆكانی نێودەوڵەتی پرۆفیسۆر دكتۆر، ئۆرهان حیکمەت عەزیزئۆغڵو گوتی: "لەكاتی جەنگدا ماف بە توركیا دراوە. ئەگەر توركیا و رووسیا ببنە دوو لایەنی شەڕەكە، توركیا دەتوانێت بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی خۆی گەرووەكان بەڕووی كەشتییەكانی رووسیا دابخات و هەرگیز رێگە بە تێپەڕبوونیان نەدات".
لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو عەزیزئۆغڵو رایگەیاند "گرژییەكانی نێوان توركیا و رووسیا سوودی بۆ هیچ لایەكیان نابێت و، لە ئایندەدا دەبێتە هۆی كێشەی زۆر گەورە".
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا ئەگەر توركیاش بە هەمان شێوە وەڵامی رووسیا بداتەوە، هەردوو وڵات زیانی گەورەیان بەردەكەوێت و ئەگەر توركیاش بیەوێت، گەمارۆ دەخاتە سەر رووسیا.
هەروەها عەزیزئۆغڵو ئاماژەی بەوەش دا كە توركیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان خاوەن وتەیە، لە جیهانی ئیسلامیدا وەك سەركردە دەبینرێت و ئەندامی پەیمانی ناتۆیە، راشیگەیاند رێككەوتنی مۆنترۆ هەندێك مافی بە توركیا داوە لەكاتی جەنگدا رێگری لە تێپەڕبوونی كەشتی و نەوت هەڵگرەكان بگرێت بە گەرووەكانیدا.
عەزیزئۆغڵو گوتی: "لەكاتی جەنگدا ماف بە توركیا دراوە. ئەگەر توركیا و رووسیا ببنە دوو لایەنی شەڕەكە، توركیا دەتوانێت بەمەبەستی پاراستنی خۆی گەرووەكان بەڕووی كەشتییەكانی رووسیادا بخات و هەرگیز رێگە بە تێپەڕبوونیان نەدات. توركیا وڵاتێكە شەڕی ناوێت. بەڵام رووسیا سەرەتا كێشەیەكی گەورەی لە ئۆكراینا درووست كرد و كاردانەوەی توندی وڵاتانی رۆژئاوای لێ كەوتەوە، بەڵام هیچ گەمارۆیەكی نەخرایەسەر. ئەمە چاونەترسی بە رووسیا بەخشی. دواتر نیمچە دوورگەی قرمی داگیر كرد و دیسانەوە گەمارۆی نەخرایە سەر. هیچ وڵاتێك كەڵەگای ئەم جیهانە نییە. هیچ وڵاتێك بە هێزی چەك و ئابووری و دەستكەوتی ئیمپریالیزمی سەربازی خاوەنی مافی بەزاندنی سنووری هیچ وڵاتیكی دیكەی نییە. رووسیا لێرەدا بەهەڵەدا چووە. هێزەكانی ئیمپریالیزم و كۆمەڵگاكانی رۆژئاوا كە كاریگەرییان لە بوونی رێكخراوی تیرۆرستی دڕندەی داعشدا هەیە، هەرگیز سوودیان بۆ چارەسەری قەیرانەكانی سووریا و عێراق نەبووە".