Mohammed Baqi Hussein
21 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2016
به‌چاودێریی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووه‌كان 502 هاووڵاتیی سووری له ناحیه گه‌مارۆدراوه‌كانی مه‌زایا و زهبهدانیی دیمه‌شق و ناحیه‌كانی فوا و كهفرایای سه‌ربه ئیدلب، گواسترانه‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ناوچه‌كه 34 نه‌خۆش له مهزایاوه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی دیمه‌شق و 218 ژنیش له زه‌به‌دانییه‌وه گواسترانه‌وه بۆ ئیدلب.
له فوا و كهرایاوه 250 كه‌س گوازرانه‌وه بۆ دیمه‌شق.
به‌پرسانی بنكه‌ی ته‌ندروستیی مه‌زایا به په‌یامنێری ئانادۆڵویان راگه‌یاند، ناوی هه‌زار كه‌س كه باری ته‌ندروستییان خراپه به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رژێمی سووریا راگه‌یه‌نراوه، به‌ڵام ته‌نها 34 كه‌سیان له شارۆچكه‌كه گواستۆته‌وه.
گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یەكگرتووهكان ستێفن دوجاریك دوێنێ رایگه‌یاندبوو، له ناحیه‌كانی مه‌زایا، زه‌به‌دانی، فوا و كهفرایاوه 500 كه‌ی ده‌گوازرێنه‌وه.
زیاتر له ساڵێكه ناحیه‌ی مه‌زایا و شارۆچكه‌ی زه‌به‌دانی كه ده‌كه‌ونه باكووری دیمه‌شقه‌وه، له‌ژێر گه‌مارۆی سوپای سووریا و چه‌كدارانی حزبوڵادان. هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش به هه‌مان شێوه، ناحیه شیعه‌نشینه‌كانی فوا و كهفرایای سه‌ربه ئیدلبیان گه‌مارۆداوه.
به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ئه‌یلوولی ساڵی رابردوو به‌چاودێریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامدرا، بڕیاردرابوو مۆڵه‌ت بدرێت به ناردنی یارمه‌تیی مرۆیی و گواستنه‌وه‌ی بریندار و نه‌خۆشه‌كانی هه‌ردوو ناوچه.
رێككه‌وتنه‌كه زۆر دره‌نگ كاری پێكرا و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار له 28ی كانوونی یه‌كه‌مدا ژماره‌یه‌ك نه‌خۆش و بریندار گوازرانه‌وه.
له 27ی شوباته‌وه تا ئێستا دوو جار یارمه‌تییه‌كانی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشتۆته ئه‌و ناوچانه. به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی ناوچه‌كه رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی بۆ مه‌زایا نێردراون، له خۆراك و پێداویستی پزیشكی پێكنه‌هاتووه و ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ربه رژێمه‌وه دزراون و پێداویستیی كوالیتی نزم خراوه‌ته جێگه‌یان.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ماوه ماوه رایده‌گه‌یه‌نێت كه رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د رێگری له یارمه‌تییه مرۆییه‌كان ده‌كات.