Hemın Othman Mohammed
21 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2016
شاژنی به‌ریتانیا ئه‌لیزابێسی دووه‌م كه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌سه‌ر ته‌ختی شاهانه‌ی شانشینی یه‌كگرتووه، یادی 90 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی ده‌كاته‌وه.
به‌بۆنه‌ی ساڵرۆی له‌دایكبوونی شاژن ئه‌لیزابێسی دووه‌م كه 63 ساڵه له‌سه‌ر ته‌ختی شاهانه‌یه، له‌سه‌رتاسه‌ری شانشینی یه‌كگرتوو چالاكی رێكده‌خرێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا دێڤید كامیرۆن، به‌بۆنه‌ی 90مین ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی شاژنه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه شاژن له زۆر پیشهاتی جیهانیدا ئه‌زموونی هه‌یه و گوتی: "خاوهنشكۆكان، له پێناو نه‌ته‌وه‌كه‌مان و كۆمه‌ڵگای گه‌لی به‌ریتانیادا، له زۆر رووداودا بووه‌ته نموونه‌ی هێزێكی گه‌وره".
هه‌روه‌ها به‌بۆنه‌ی 90مین ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی شاژنه‌وه، له سه‌رتاسه‌ری به‌ریتانیادا به‌تایبه‌تیش له له‌نده‌ن تۆپ ده‌ته‌قێندرێت.
شاژن به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی له دایكبوونییه‌وه له نزیك كۆشكی ویندسۆری كه شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی فه‌رمیه‌تی له‌ده‌ره‌وه‌ی له‌نده‌ن، پرۆژه‌ی رێگایه‌كی نوێی پیاده‌ڕه‌وی بۆ وه‌رزش ده‌كاته‌وه كه 6.3 كم درێژه.
له‌م نێوه‌نده‌دا، كێكی رۆژی له‌دایكبوونی شاژن له‌لایه‌ن وه‌ستایه‌كی موسوڵمانی به‌ریتانییه‌وه دروستكرا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، شاژنه ئه‌لیزابێسی دووه‌م، سبه‌ینێ له كۆشكی ویندسۆر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما و هاوژینه‌كه‌ی میشێل ئۆباما، خوانی نیوه‌ڕۆ ده‌خوات.