Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
09 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2017
به‌پێی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كان، له‌و هه‌ڵبژاردنه گشتییه پێشوه‌خته‌ی کە له شانشینی یه‌كگرتوو ئه‌نجامدرا هیچ پارتێك نه‌یتوانیوه كورسی پێویست له په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌نها حكوومه‌ت پێكبهێنێت.
به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی 650 په‌رله‌مانتار بۆ ئه‌نجوومه‌نی گشتیی كه باڵی خواره‌وه‌ی په‌رله‌مانی شانشینی یه‌كگرتووه، دوێنێ ده‌نگده‌رانی ئه‌و وڵاته چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
له‌و هه‌لبژاردنه گشتییه‌دا كه رێژه‌ی بەشداری کردن %59 بوو، تا ئێستا له 650 ناوچه ده‌نگی 643یان جیاكراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كان، پارتی پارێزگاران به سەرۆکایەتی سه‌رۆكوه‌زیران تێریزا مای، له 313 ناوچه‌دا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، پارتی كرێكاران به سەرۆکایەتی جێرێمی كۆربین، 260 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی لیبراڵ رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی كه‌میكردووه، به‌ڵام ژماره‌ی په‌رله‌مانتارانی زیادی كردووه و 12 كورسی به‌ده‌ستهێناوه.
دوای ته‌واوبوونی جیاكردنه‌وه و هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان له هه‌ر 650 ناوچه‌كه‌دا، پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی كورسییه‌كانی پارتەکەی مای بۆ بۆ 315 به‌رزببێته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی له‌و وڵاته‌دا پارتێكی سیاسیی بتوانێت به ته‌نیا حكوومه‌ت پێكبهێنێت پێویسته له كۆی 650 كورسیه‌كه‌ی په‌رله‌مان نیوه كۆ یه‌ك واته 326 كورسی به‌ده‌ستبهێنێت.
به‌پێی ئه‌م ئه‌نجامانه، ئه‌گه‌ری پێکهێنانی حكوومه‌تێكی هاوپه‌یمانی یان كه‌مینه له شانشینی یه‌كگرتوو یه‌كلایی بووه‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له قۆناغی ئاینده‌دا پارته سیاسییه‌كان ده‌ست به دیداره‌كان بۆ پێکهێنانی حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی بكه‌ن و تێریزا مای ئه‌گه‌ر ده‌ستله‌كار نه‌كێشێته‌وه، یان سه‌ركرده‌ی پارتی كرێكاران له‌سه‌ر كورسیی سه‌رۆكوه‌زیران دابنیشێت.
مێدیاكانی بەریتانیا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، له ئه‌گه‌ری پێكهێنانی حكوومه‌تی هاوپه‌یمانیدا، پارتی یه‌كێتیی دیموكرات DUP له باكووری ئێرله‌ندا كه 10 كورسیی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌گه‌ری هه‌یه لەگەڵ پارتی پارێزگاران بە هاوبه‌شی پێکه‌ی بهێنن.
رۆژنامه‌كانی بەریتانیا ئه‌مڕۆ له مانشێتەکانیاندا نووسیویانه، تێریزا مای به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، گرەوەکەی دۆڕاند.
- ئه‌گه‌ری هه‌یه مای ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مای كه به به‌ڵێنی به‌ده‌ستهێنانی هێزێكی زۆر له په‌رله‌مان و سه‌ركردایه‌تییه‌كی به‌هێز و سه‌قامگیر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ده‌ستپێكرد، ئه‌گه‌رێكی زۆری هه‌یه.
چاودێرانی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ریانخست كه بڕیاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌لایه‌ن مایه‌وه، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو.