Hamit Hüseyin
12 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2017
هەولێر-AA
ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی کردەووە کە ئەمڕۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا، مایكڵ فاڵن و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا كه جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، قوباد تاڵه‌بانی و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، مایکڵ فاڵن خۆشحاڵیی خۆی به‌سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشی له خه‌ڵك و حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد كه توانیویانه ناوچه‌یه‌كی زۆر فراوان له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش رزگار بكه‌ن.
ھەروەھا هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقیشی له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ و ده‌ورووبه‌ریدا به‌رز نرخاند.
وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا دووپاتیكرده‌وه كه له هاوكارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن و پسپۆڕیی خۆیان پێشكه‌ش به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن بۆ به‌مۆدێرنكردنی ئه‌و وه‌زاره‌ته. باسی له چه‌ندین ته‌وه‌رێكی دیكه‌ش كرد وه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و گۆڕانكارییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و رۆڵی به‌ریتانیای وه‌ك هێزێكی سه‌ره‌كی له‌ناو هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به‌رز نرخاند. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به‌ریتانیا له‌ڕووی پێشكه‌شكردنی هاوكاریی مرۆیی و سه‌ربازییه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان درێغی نه‌كردووه و هیوای خواست له‌ڕووی سیاسیشه‌وه رۆڵی خۆی له دروستكردنی ئاشته‌واییه‌كی سه‌رتاسه‌ری له عیراقدا بگێڕێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی شاندی میوانی كرد بۆ هاوكارییان له بواری به‌مۆدێرنكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا و هیوای خواست ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییانه به‌رده‌وام بن.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان خوازیاری ئه‌وه‌یه كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ڕێگه‌ی دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكات و دووپاتی كرده‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و به‌تایبه‌تی به‌ریتانیا له‌مباره‌یه‌وه ده‌توانن رۆڵی خۆیان ببینن.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به بارودۆخی ناوچه‌كه و رووداوه‌كانی سووریا و دوا پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆر، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.