Ramal Abdullah Mahmood
09 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2017
بەپێی ئەنجامی راپرسییەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی شانشینی یەکگرتوو، پارتی پارێزگاران-ی دەسەڵاتدار ناتوانێت بەتەنها حکوومەت پێکدێنێت و ٣٢٦ کورسی پەرلەمان بەدەست بهێنێت.
بەپێی راپرسیەکان پارتی پارێزگاران، ٣١٤ کورسی پەرلەمان و پارتی کرێکاران کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنە، ٢٦٦ کورسی پەرلەمان بەدەستدەهێنن.
بەپێی ئەو ئەنجامانە پارتی پارێزگاران بە سەرکردایەتی تێریزا مای ناتوانێت ٣٢٦ کورسی بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی بە تەنها حکوومەت پێکبهێنێت. پێدەچێت پارتی کرێکارانیش بە سەرکردایەتی جێرێمی کۆربین ٣٤ کورسی دیکە بەدەستبێنێت.
بەپێی ئەنجامەکان ئەگەری ئەوە هەیە حکوومەتێکی هاوپەیمانی یان حکوومەتی کەمینە پێکبهێنرێت.
بۆ ئەوەی پارتێک بە تەنها حوکمڕانی بەریتانیا بگرێتە دەست پێویستە لە کۆی ٦٥٠ کورسی پەرلەمان ٣٢٦ کورسی بەدەست بهێنێت.