Furkan Güldemir,Hemın Othman Mohammed
09 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2017
سعوودیه، ئیمارات، به‌حرێن و میسر به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و، تیایدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه كه 59 كه‌س و 12 رێكخراوی خێرخوازی كه له‌لایه‌ن قه‌ته‌ره‌وه پشتیوانی ده‌كرێن په‌یوه‌ندییان به تیرۆره‌وه هه‌یه و، خراونه‌ته لیستی تیرۆره‌وه.
به‌یاننامه‌كه كه له ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سعوودیه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، تیایدا ئاماژه به‌وه كراوه كه له نۆ وڵاتی جیهانه‌وه، 59 كه‌س كه سه‌رۆكی یه‌كێتیی جیهانی زانایانی موسوڵمان، یوسف قه‌رزاوی له‌نێودایه، له‌گه‌ڵ 12 رێكخراوی خێرخوازی كه قه‌ته‌ر پشتیوانیان ده‌كات خراونه‌ته لیستی تیرۆره‌وه.
له به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌دا ئه‌و چوار وڵاته بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه كه حكوومه‌تی ده‌وحه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی له‌و هه‌وڵانه‌دا جێبه‌جێ نه‌كردووه كه ده‌درێن له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندڕه‌وی، له‌ناوبردنی سه‌رچاوه داراییه‌كانی تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی و داماڵینی كۆمه‌ڵگا له‌و ئایدۆلۆژیانه.
ئه‌و 59 كه‌سه‌ی کە ناویان خراوه‌ته لیستی تیرۆره‌وه به‌م شێوه‌یه‌ن: له به‌حرێن شه‌ش كه‌س، له قه‌ته‌ر پێنج كه‌س، له لیبیا رێكخراوێك، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یه‌كێتیی جیهانی زانایانی موسوڵمان، یوسف قه‌رزاوی كه بە رەگەز میسریه، هه‌روه‌ها عه‌بدوڵڵا بن خالید ئالسانی، كه له‌نێوان ساڵانی 2001-2013 پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی له قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌بردووه.
هاوكات ئه‌و 59 كه‌سه‌ی ناویان بۆ لیسته‌كه زیاد كراوه بریتین له: 26 میسری، 18 قه‌ته‌ری، پێنج لیبی، سێ كوێتی، دوو ئه‌رده‌نی، دوو به‌حره‌ینی، یه‌ك سعوودی، یه‌ك یه‌مه‌نی و یه‌ك ئیماراتی.