Mazın Asad
08 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2017
واشنتۆن - AA
بەڕێوەبەری پێشووی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا(FBI)، جەیمس کۆمی لەکاتی ئامادەبوونی لە کۆنگرێسی وڵاتەکەی بۆ وەرگرتنی گوتە لێی، ئاماژەی بەوەدا ئیدارەی ترەمپ کە کۆتاییان بەکارەکەی ھێناوە، لەکەداریان کردووە و درۆیان بەناوی (FBI)یەوە کردووە.
جەیمس کۆمی رایگەیاند کە ئەوکاتەی لەسەر ئەرکەکەی بووە، لە لێکۆڵینەوەکانیدا لەسەر پرسی رووسیا،ناوی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ-یان نەھێناوە.
بەڕێوەبەری پێشووی FBI جەیمس کۆمی، ئاماژەی بەوەش دا کە سەردەمی سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، جۆرج دەبلیو بوش و سەرۆکی پێشوو، باراک ئۆباما لەکاتی چاوپێککەوتنە تایبەتەکاندا بە پێویستی نەزانیوە قسەکانیان وەک تێبینی تۆمار بکات بەڵام لە چاوپێککەوتنەکانیدا لەگەڵ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ھەموو گوتەکانیان تۆمار کردووە لە روانگەی ئەوەی کە رۆژێک پێویست بە خۆپارێزی یەکڕیزی خۆی و (FBI) دەکات.
کۆمی لە درێژەدا راشیگەیاند کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پێی نەگووتوە کۆتایی بھێنێت بە لێکۆڵینەوە لەبارەی دەستوەردانی رووسیا لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، بەڵام داوای کردووە کۆتایی بھێنێت بە لێکۆڵینەوەکەی لەگەڵ راوێژکاری پێشوو ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، مایکڵ فلین.
بەڕێوەبەری پێشووی FBI ئەوەشی خستەڕوو کە لەرێی گەیاندنی تۆماری چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بە میدیاوە، لەسەر خواستی خۆی داوێتی بە ھاوڕێیەکی، تاکو بەو چەشنە رێگا خۆشکەربێت بۆ دابینکردنی داواکارێکی تایبەت بە کەیسی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی تایبەت بە رووسیا.