Sangar Hamad Azeez
21 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2016
کاندیدی پارتی کۆماری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کەوا لە کۆبوونەوەی جەماوەری پارتەکەی لە لاس ڤێگاس کەسێک هەوڵیداوە چەکی پۆلیس ببات و بیکوژێت.
لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی جەماوەی لایەنگرانی پارتی کۆماری لە شاری لاس ڤێگاس، رۆژی شەممەی رابردوو گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە ناوی مایکڵ ستیڤەن ساندفۆرد لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا.
دوای دەستگیر کردنی ئەو گەنجە لە کاتی ئیفادە دانی بۆ پۆلیس ئەوەی ئاشکرا کرد کە ماوەی یەک ساڵ و شەش مانگە هەوڵی دانانی پلانە بۆ کوشتنی ترەمپ دەدات.
مایکڵ گوتی: "بە ئامانجی کوشتنی ترەمپ چوومەتە نیوجێرسی، کالیفۆرنیا و لاس ڤێگاس، هەوڵم دەدا لە میتینگەکاندا بە بیانوی وەرگرتنی واژۆی ترەمپ لە ناوبراو نزیک ببمەوە و دواتر هەر بە چەکی کارمەندانی ئاسایشی بیکوژم، بەڵام لە هەواڵەکانمدا سەرکەوتوو نەبووم".
گەنجە دەستگیرکراوەکە گوتیشی: "بە هیچ جۆرێک پێشتر چەکم بەکار نەهێناوە و بەر لە میتینگەکەی لاس ڤێگاس لە پۆلیسێکم پرسی کە چۆن چەک بەکار بهێنم".
بە گوێرەی ئیفادەی ئەو گەنجە کە تۆمار کراوە، بەشداری لە میتینگی لاس ڤێگاس کردووە و هەوڵی کوشتنی ترەمپ-ی داوە.