Sangar Hamad Azeez
15 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
سەبارەت بە ئەگەری کوشتنی رۆژنامەنووسی سعوودی جەمال خاشقچی، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ گوتی: " رەنگە بکوژی خاشقچی چەن کەسێکی سەرسەری بووبن، کێ دەزانێت؟ ئێمە تا کۆتایی کاری لەسەردەکەین".
ترەمپ سەبارەت بە چارەنووسی خاشقچی لە باخچەی کۆشکی سپی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد.
ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شای سعوودیە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز ئەنجامداوە و ناوبراو گوتوویەتی کە 'تاوەکو ئێستا زانیارییەکی تەواویان نییە کە خاشاقچی چی بەسەر هاتووە".
ترەمپ تیشکی خستە سەرئەوەی کە فەرمانی داوە لە ماوەی کاتژمێری داهاتوو وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، مایک پۆمپیۆ سەردانی سعوودیە بکات و گوتیشی:" ئەگەر پێویستی کرد، پۆمپیۆ سەردانی تورکیاش دەکات ".
ترەمپ گوتیشی : " شا سەلمان پێی راگەیاندووم کە سعوودیە بە هاوبەشی لەگەڵ تورکیا لێکۆلینەوە لەسەر بابەتەکە دەکات ".
ترەمپ جەختی کردەوە لەوەی کە شا سەلمان بەراستی زانیاری لەسەر چارەنووسی خاشقچی نییە و گوتیشی : " ئەو بەراستی نازانێت. من نامەوێت بیری ئەو بخوێنمەوە. بەڵام وای بۆ دەچم کە ئەو کەسانەی خاشقچیان کوشتووە رەنگە کەسانێکی سەرسەری بووبن. کێ دەزانێت ؟ ئێمە تا کۆتایی کاری لەسەر دەکەین ".