Hemın Othman Mohammed
21 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2016
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كیری له میانی به‌شداری كردنی له خوانەکەدا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ئه‌مریكا په‌سه‌ند كراون نه‌بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه و گوتی: "جیاكاری له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا به‌پێی ئایین یان وڵاته‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌هاكانی ئه‌مریكادا ناگونجێت".
به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی په‌نابه‌رانه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیری و نوێنه‌ری تایبه‌تی كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی ئه‌نجه‌لینا جولی، له خوانێكی به‌ربانگدا كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای موسوڵمانی ناوچه‌ی دوڵسهوه رێكخرابوو، گوتاریان پێشكه‌ش كرد.
كیری، گوتاره‌كه‌ی به "السلام علیكم" ده‌ست پێكرد و تیایدا ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه مسوڵمانانی جیهان پیرۆزترین مانگه‌كانی ساڵ به‌ڕێده‌كه‌ن و ده‌سته‌واژه‌ی "ره‌مه‌زان كه‌ریم"ی به‌كارهێنا.
هاوكات ئاماژه‌ی به به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی په‌نابه‌ران كرد له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا و گوتی: "ئه‌گه‌ر هه‌موو په‌نابه‌ران له یه‌ك وڵات‌دا كۆبكه‌ینه‌وه، ئه‌وا ئه‌و وڵاته ریزبه‌ندی 22مین وه‌رده‌گرێت له قه‌ره‌باڵغترین وڵات‌دا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به توندی ره‌خنه‌ی له‌و بۆچوونانه گرت كه ده‌ڵێن ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ئه‌مریكا وه‌رگیراون بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئاسایشی وڵات و گوتی: "ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه دوای چاودێریه‌كی دیاری كرا‌و وه‌رگیراون نه‌بوونه‌ته هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ وڵاته‌كه‌مان. هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه ده‌ریبخات كه ئه‌و كه‌سانه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه. په‌نابه‌ران، له هیچ كام له‌و گرووپانه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا مه‌ترسیدارتر نین".
كیری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه جیاكاری له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا به‌پێی ئایین یان وڵاته‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌هاكانی ئه‌مریكادا یه‌كناگرێته‌وه، به‌كارهێنانی زمانی توند به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران له به‌رژه‌وه‌ندی گرووپه تیرۆریستهكاندایه و گوتی: "كردنه ئامانجی په‌نابه‌ران و لێدوانی نه‌شیاو به‌رامبه‌ریان، خزمه‌تكردنه به گرووپه تیرۆریستییه‌كان. هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌شوهه‌وایه‌ك دروست بكه‌ن كه گوایه له نێوان ئه‌مریكا و ئیسلامدا جه‌نگێك ده‌گوزه‌رێت. ئه‌وه راست نییه. وڵاتێك نییه وه‌ك ئه‌مریكا مسوڵمانان به ئازادی تێیدا بژین".
لای خۆیه‌وه، نوێنه‌ری تایبه‌تی كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجه‌لینا جولی، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به به‌شداری ژماریه‌كی زۆر له خاوه‌ن ئایینه جیاوازه‌كان له خوانی بهربانگهكهدا و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌رامبه‌ر زیادبوونی ژماره‌ی په‌نابه‌ران، لێدوانی دژ به بیانیه‌كان زیادی كردووه، هاوكات به پێویستی زانی هه‌ر وڵاته‌و به‌رپرسیارێتی زیاتر بگرێته ئه‌ستۆ.
گوتیشی: "مرۆڤه‌كان به یه‌كسانی له‌دایكبوون و خاوه‌نی مافی یه‌كسانن. له وڵاته دیموكراسییه‌كان ناوه‌شێته‌وه وا بیر بكه‌نه‌وه كه هه‌ندێ مرۆڤ له به‌هاكان به به‌هاترن".
ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی سه‌رنج، له‌و خوانی بهربانگهدا كه نوێنه‌رانی ئایینه جیاوازه‌كان به‌شداریان كردبوو، سه‌ربازێكی مسوڵمانی ناو سوپای ئه‌مریكا بانگی ئێواره‌ی دا.