Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
30 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2017
دیاربه‌كر - AA
ئاژه‌ڵداره كۆچه‌رییه‌كانی دیاربه‌كر كه ساڵانه ئاژه‌ڵه‌كانیان بۆ له‌وه‌ڕگای باشتر ده‌گوازنه‌وه، ئه‌مساڵیش له‌گه‌ڵ هاتنی ره‌مه‌زاندا ده‌ستیان به گواستنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانیان كرد.
كۆچه‌رییه‌كان ساڵانه بۆ ماوه‌ی حه‌وت مانگ ئاژه‌ڵه‌كانیان ده‌گوازنه‌وه بۆ له‌وه‌ڕگاكانی بناری چیای كاراچاداغ له شارۆچكه‌ی چنار و له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ژێر خیوەتدا ده‌مێننه‌وه.
كۆچه‌رییه‌كان بێ گوێدانه گه‌رما، زۆرینه‌ی كاته‌كانیان به له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵه‌كانیانه‌وه به‌سه‌رده‌به‌ن و ئێواران دوای دۆشینی مه‌ڕ و ماڵاته‌كانیان و هه‌وێنكردنی شیره‌كانیان، به‌ربانگ ده‌كه‌نه‌وه. دوای به‌ربانگیش له خیوەتەكاندا كۆده‌بنه‌وه و به‌ده‌م خواردنه‌وه‌ی چای خه‌ڵووزه‌وه، كاته‌كانیان به قسه‌ی خۆش و گێڕانه‌وه‌ی بهسهرهاتهكانیانهوه به‌سه‌رده‌به‌ن.
مه‌همه‌ت سه‌عید دومان یه‌كێكه له كۆچه‌ران و له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی له‌وه‌ڕاندی ئاژه‌ڵه‌كانیان و ده‌ستكه‌وتنی به‌رهه‌مێكی باشتر لێیان، روویان له له‌وه‌ڕگا دووره‌ده‌سته‌كان كردووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پیشه‌كه‌یان له باووباپیریانه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه و ئه‌وانیش بۆ منداڵه‌كانیانی به‌جێده‌هێڵن.
مه‌همه‌ت سه‌عید دومان باسی له‌وه كرد كه به هۆی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه له جۆش وخرۆشی به‌ربانگ و پارشێودا ده‌ژین و، گوتی: "هه‌موو كات رۆژووهكهمان له ده‌شت و ده‌ر ده‌گرین. خانمانمان نان و خواردن دروست ده‌كه‌ن. لیره به ماست، په‌نیر، رۆنی خۆماڵی، شۆربا و كه‌شك پارشێو ده‌كه‌ین".
مه‌همه‌ت سه‌عید دومان ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له مانگی ره‌مه‌زاندا كاتێكی زۆر خۆش له ده‌شت و ده‌ر به‌سه‌رده‌به‌ن و، گوتی: "نیو كاتژمێر یان كاتژمێرێك پێش به‌ربانگ هه‌مووان جۆشوخرۆشی به‌ربانگ ده‌یانگرێت. یه‌كێ نان ئاماده ده‌كات یه‌كێ سفره. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاوهه‌وای ده‌شت زۆر خۆشه كه‌س به ده‌ست رۆژووه‌وه ناره‌حه‌ت نابێت. به هۆی ئاو، هه‌وا، خواردنه ناوخۆییه‌كان ئامۆژگاری هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌م كه رۆژووه‌كانیان له ده‌شت بگرن".
یه‌كێكی دیكه له كۆچه‌ران به ناوی بەشار داغتهكین، باسی له‌وه كرد كه بۆ به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵه‌كانی رووی له هه‌وار كردووه.
بەشار داغتهكین باسی له‌وه كرد كه كه‌شوهه‌وای هه‌وار زۆر فێنك و، گوتی: "كاتێک لێره رۆژوو ده‌گرین ته‌نانه‌ت تینوشمان نابێت. به كاروباره‌كانی رۆژانه‌مانه‌وه سه‌رقاڵین. برسیەتی و تینوێتی به خه‌یاڵماندا نایه‌ت. سوپاس بۆ خوا كه گه‌یاندینی به مانگی ره‌مه‌زان".