Ramal Abdullah Mahmood
30 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2017
مۆسکۆ – AA
بە هۆی هەڵکردنی گەردەلوولێک لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لیژنەی لێپرسینەوەی رووسیا رایگەیاند، دوێنێ بە هۆی هەڵکردنی گەردەلوولێک لە مۆسکۆ ١١ کەس گیانیان لەدەستدا.
لەلای خۆیەوە فەرمانڕەوای ناوچەی مۆسکۆ ئەندرەی ڤۆرۆبیەڤ رایگەیاند کە لە دەورووبەری ناوچەکە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەم گەردەلوولە کە بووە هۆی برینداربوونی ١٥٠ کەس، زیانی زۆری بە سەدان ئۆتۆمبێل گەیاند.