Cemal Sargati
30 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2017
سلێمانى-AA
سكرتێرى یه‌كێتى كه‌مئه‌ندامانى كوردستان، سامان حسێن رایگه‌یاند "وەک خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان داوا لە حکوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین مووچەکانمان بۆ زیاد نەکەن، بەڵکو مووچەكانى ساڵانی رابردوومان بدەنەوە".
سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامان، سامان حسێن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی گوتی: "وەک خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان داوا لە حکوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین مووچەکانمان بۆ زیادنەکەن، بەڵکو مووچەكانى ساڵانی رابردومان بدەنەوە چونكه كه‌مئه‌ندامان له بارودۆخێكى زۆر خراپدان، هه‌روه‌ها پێویسته حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ره‌چاوى مانگى ره‌مه‌زان بكات كه كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێدوایستى تایبه‌ت ئێمه‌ش رێز له‌م مانگه بگرین".
ئه‌و گوتیشی: "حکوومەت بڕیاریداوە ئەو کەسانەی مووچەکانیان لە ٣٠٠ ھەزار دینار کەمترە پاشەکەوت لە مووچەکانیان نەکات، بەڵام بە داخەوە مووچەی کەمئەندامان کە ١٠٠ ھەزار دینارە کراوە بە ٦٠ ھەزار دینار كه ئه‌وه‌ش بۆ ئیمه‌ى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و كه‌مئه‌ندامان زۆر قورسه".
سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامان، سامان حسێن راشیگەیاند کە لە ساڵی ٢٠١٥وە حکوومەت چوار مووچەی کەمئەندامانی نه‌داوه، لە ساڵی ٢٠١٦ حەوت مووچە و لەمساڵیشدا دوو مووچە و، گوتی: "داوا دەکەین تەنھا ئەو مووچانەمان پێبدەنەوە، به‌ڵكو نامانه‌وێت زیادى بكات".
لە پەیامێکیشدا بۆ سەرمایەدار و دەوڵەمەندەکانی ھەرێم، سامان حسێن رایگەیاند، "داوایان لێدەکەین ھاوکاری کەمئەندامان بکەن، چونکە رۆژانە بە دەیان کەمئەندام سەردانی رێکخراوەکەیان دەکەن و دیناریان پێ نییە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان".