Mohammed Baqi Hussein
30 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2017
عه‌فه‌ر - AA
ئه‌ندامانی هۆزی ئایرولافه لە ناوچه‌ی عه‌فه‌ر رۆژهەڵاتی ئه‌سیوبیا، دوای به‌ڕۆژووبوون له رۆژێكی گه‌رمی سووتێنه‌ردا، ته‌نها به نان و ماست به‌ربانگ ده‌كه‌نه‌وه.
ناوچه‌كه كه رووبه‌ڕووی وشكه‌ساڵی و بێئاوی بووه‌ته‌وه، دانیشتوانه‌كه‌ی سه‌رباری هه‌موو نهبوونییهكان، سوپاسگوزارن.
ئایرولافه له نزیكه‌ی 200 كوخ و خانوو پێكهاتووه. پێشنوێژ و وتارخوێنی ئایرولافه، حه‌بیب محه‌مه‌د مو‌سا له‌باره‌ی چۆنیەتی به‌ڕێوه‌چوونی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوا.
حه‌بیب محه‌مه‌د مو‌سا گوتی: "به‌ربانگ به نان و ماست ده‌كه‌ینه‌وه. هه‌ندێك جار شیریش ده‌خۆینه‌وه به‌ڵام له ئێستادا وشترهكانمان لێره نین بۆیە شیر ناخۆینەوە"
پێشنوێژ و وتارخوێنی ئایرولافه، حه‌بیب محه‌مه‌د مو‌سا رایگه‌یاند له عه‌فه‌ر كه پله‌ی گه‌رمای ده‌گاته 40 بۆ 50 پله‌ی سه‌دی، ره‌مه‌زان زۆر به سه‌ختی تێده‌په‌ڕێت و به‌یانیان زوو ئاژه‌ڵه‌كانیان ده‌به‌نه له‌وه‌ڕگاكان.
حه‌بیب محه‌مه‌د مو‌سا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌ركی هه‌ر خێزانێك جیاوازه و گوتی: "ئه‌وانه‌ی منداڵیان هه‌یه ده‌توانن پشوو بده‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی منداڵیان نییه ناچارن ئاژه‌ڵه‌كانیان بۆ له‌وه‌ڕگا ببه‌نه چیاكان. به گشتی ئێواران كاتژمێر 5:30 ده‌گه‌ڕێنه‌وه".