Hakan Çopur,Safvan Allahverdi
07 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2018
واشنتۆن - AA
به‌رنامه‌ی به‌ربانگ كه یه‌كه‌مجاره سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكی سپی رێكیده‌خات و نوێنه‌ری ژمارەیەک وڵاتی بیانی له واشنتۆن به‌شدارییان تیاداكرد كه زۆربه‌یان موسڵمانن له لایه‌ن رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانی ئه‌مریكیه‌وه پرۆتێستۆكرا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كه ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌رگرتووه، بۆ یه‌كه‌مجار له كۆشكی سپی به‌رنامه‌ی خوانی به‌ربانگی رێكخست.
دۆناڵد تره‌مپ كه له نه‌ریتی كۆشكی سپی لایدا و ساڵی رابردوو به‌رنامه‌ی خوانی به‌ربانگی رێكنهخست، ئه‌مساڵ بانگهێشته‌كه‌ی به شێوه‌یه‌ك رێكخست كه به‌شداربووانی كه‌مبوو و ئه‌ویش به‌زۆری پیشوازی له نوێنه‌رایه‌تیه بیانیاكان كرد له واشنتۆن.
لیستی به‌شداربووان له لایه‌ن كۆشكی سپی-یه‌وه بڵاونه‌كرایه‌وه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی به په‌یامنێرانی كۆشكی سپی راگه‌یه‌ندراوه، نوێنه‌رانی دیپلۆماسی سعوودیه، ئوردن، میسر، توركیا، ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، تونس، عێراق، قه‌ته‌ر، به‌حرێن، مه‌غریب، جه‌زائر و لیبیا به‌شداریان كردووه.
پێش به‌ربانگكردنه‌وه دۆناڵد تره‌مپ گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و پیرۆزبایی مانگی ره‌مه‌زانی له سەرجەم موسڵمانانی جیهان كرد و خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به پێشوازیكردنی نوێنه‌ری وڵاتانی بیانی له كۆشكی سپی‌دا كه زۆربه‌یان موسڵمانان بوون.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه و سه‌ردانی سعوودیه‌ی كردووه و گوتی: "ده‌توانین به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به داهاتوویه‌كی گەش و خۆشگوزه‌ران بۆ هه‌موومان".