Sarmand Hameed
07 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2018
ھێلسینکی - AA
هێزەکانی بەرگری فینلاند رایگەیاند سبەی هەینی سەرۆک ئەرکانی سوپای رووسیا، ڤالێری گیراسیمۆڤ و هاوتا ئەمریکییەکەی، جۆزێف دانفۆرد لە ھێلسینکی کۆدەبنەوە.
هێزەکانی بەرگری فینلاند لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە کە نوێنەرانی فەرماندەیی سەربازیی هەریەک لە ئەمریکا و رووسیا سبەی هەینی لە ھێلسینکی کۆدەبنەوە.
وەک هێزەکانی بەرگری فینلاند ئاماژەی پێکردووە، ئامانج لە کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی ئەو پرسە هاوبەشانە دەبێت کە جێگەی بایەخی هەردوو وڵاتن.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش روونکراوەتەوە کە دانفۆرد و گیراسیمۆڤ بە جیا چاویان دەکەوێت بە سەرۆکی فینلاند، ساولی نینستی و فەرماندەی هێزەکانی فینلاند، یارمۆ لیندبەرگ.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.