Hakan Çopur, Mahmut Nabi
10 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2026
سەرۆکی ئەمریکا، دۆنالد ترەمپ ڕایگەیاند کە جەنگ لەگەڵ ئێران، ڕاستەوخۆ دوای ھەڵبژاردنی داھاتوو کۆتایی پێ دێت.
بڕیارە ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەمریکا لە ٣ی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.
دۆناڵد ترەمپ لە کاتی بەڕێکەوتنی لە واشنتۆن بەرەو ویلایەتی تێکساس لە فڕۆکەخانە لە بارەی پێشھاتەکان قسەی بۆ ڕۆژنامەوانان کرد.
سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە لەئێستادا، وڵاتەکەی ھیچ دانوستانێک لەگەڵ ئێران ئەنجام نادات.
دۆناڵد ترەمپ گوتیشی: "جەنگ لەگەڵ ئەمریکا، ڕاستەوخۆ دوای ھەڵبژاردنی داھاتوو کۆتایی پێ دێت".
ھەروەھا سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی سەرەکی جەنگەکەیان لەگەڵ ئێران، ئەوەیە تاران نەبێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
دۆناڵد ترەمپ ڕاشیگەیاند کە ھێزی دەریایی ئەمریکا، بەتەواوی گەرووی ھورمزیان کۆنترۆڵکردووە و گوتی: "ئێستا ڕۆژانە، کەشتییەکی زۆری نەوتھەڵگر لە گەرووی ھورمزدا، تێپەڕدەبن".