Mohammed Sameai
10 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2026
نووسینگەی نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن، ھانس گروندبێرگ ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بۆ تاوتوێکردنی پێشھاتەکانی ئەم دواییانەی یەمەن ئەنجام دەدات.
نووسینگەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ پینجشەممە ئەنجوومەنی یاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدات.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، پێشھاتەکانی ئەم دواییانەی یەمەن تاوتوێ دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی چەند ڕۆژێکە، شەڕو پێکدادان لەنێوان ھێزەکانی سەربە حکوومەتی یەمەن و حووسییەکان لە ژمارەیەک پارێزگای ئەم وڵاتە ڕوودەدەن کە تا ئێستا بەردەوامن بەتایبەتیش لە پارێزگاكانی تەعز، جەوف و بەیزا.