Mehmet Şah Yılmaz, Zahir Sofuoğlu
10 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2026
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری ئەو کەسانە کرد کە دوێنێ چوارشەممە لە ئاکامی تەقینەوەیەکدا لە پارێزگای ئیدلب، گیانیان لەدەستدا.
دوێنێ چوارشەممە تەقینەوەیەک لەناو کۆگایەکی تەقەمەنییدا لە ناوچەی سەرمەدا لە پارێزگای ئیدلب ڕوویدا و لە ئاکامدا، ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا کە ھەست بە خەمێکی زۆر دەکەن لە ھەمبەر ئەو کەسانەی کە لە تەقینەوەکەی دوێنێ چوارشەممە لە کۆگایەکی تەقەمەنییدا لە ناوچەی سەرمەدا گیانیان لەدەستداوە.
ھەروەھا لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ھاتووە: "داوای ڕەحمەتی خوای گەورە بۆ ئەو کەسانە دەکەین کە لەم ڕووداوە دڵتەزێنەدا گیانیان لەدەستدا، ھاوکات پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکارەکانیان و گەلی سوریا دەکەین".