Burak Karacaoğlu,Eşref Musa
08 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2018
ئیدلب - AA
له سووریا هێرشێكی ئاسمانیی كرایه سه‌ر گوندی زهردهنی، كه ده‌كه‌وێته ناو سنووره‌كانی "ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژی ئیدلب"، به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان له‌و هێرشه‌دا لانی كه‌م 20 سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه و، 80ی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی ئیدلیب، موسته‌فا حاج یوسف، به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه كاته‌كانی شه‌و هێرشی ئاسمانیی كراوه‌ته سه‌ر گوندی زهردهنی ریفی باكووری پارێزگای ئیدلب.
حاج یوسف باسی له‌وه كرد كه له‌نێو برینداراندا پێنج كارمه‌ندی به‌رگری شارستانی هه‌ن و، گوتی: "له‌و هێرشه ئاسمانیه‌ی كرایه سه‌ر بازاڕێك و نزیك مزگه‌وتێك له گوندی زهردهنی ئیدلب لانی كه‌م 20 سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه و، 80 سڤیلی دیكه‌ش برینداربوون".
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن بنكه‌ی چاودێری فڕۆكه‌ی سه‌ربه ئۆپۆزسیۆن بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه "هێرشه ئاسمانییه‌كه له‌لایه‌ن فرۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسی له جۆری SU 24 ئه‌نجامدراوه كه له لازقیه‌وه هه‌ڵساون".
بریندارانی ئه‌و هێرشه ئاسمانیه گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر.
هاوكات تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن.
پارێزگای ئیدلب كه ده‌كه‌وێته باكووری خۆرئاوای سووریا و، له‌ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازیی و گرووپه چه‌كداره‌كانی نه‌یاری رژێمدایه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 4-5ی ئایاری2017ی ئاستانادا وه‌ك ناوچه‌ی "ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژی" راگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام رژێم و ناوبه‌ناویش رووسیا، هێرشی ئاسمانیی ده‌كه‌نه سه‌ر.