Büşranur Koca
13 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2024
ئەنقەرە ــ AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئۆنجو کەچەلی دژ بە نوێکردنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر سووریا کاردانەوەی نیشان دا و ڕایگەیاند، "کردەوەی ئەم دوایانەی واشنتۆن لەگەڵ ڕاستییەکانی گۆڕەپانی سووریا ناتەبایە".
ئۆنجو کەچەلی لە بەیاننامەیەکی نووسراودا لەبارەی فەرمانی ژمارە ١٣٨٩٤ی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە بۆ ماوەی یەک ساڵی دیکە سزاکانی سەر سووریای درێژ کردەوە، کاردانەوەی نیشان دا.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "پشتگیریکردن لە سیاسەتەکانی تورکیا کە پێشینە دەدرێتە یەکپارچەیی خاکی سووریا و یەکگرتوویی سیاسی لەو وڵاتە، یارمەتیدەری زیاتری سەقامگیری ناوچەکە دەبێت".
ئەمریکا بە هۆی دۆخی ناوخۆیی سووریاوە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە زنجیرەیەک سزای خستووەتە سەر دەسەڵاتدارنی ئەو وڵاتە.
بە پێی فەرمانی ژمارەی ١٣٨٩٤ی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ئەو کەس یان دامەزراوانەی کە لایەنگری لە ڕژێم دەکەن و ڕێگرن لەبەردەم چارەسەری سیاسی بۆ دۆخی شڵەژاوی ئەو وڵاتە و بەشدارن لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، سزایان خراوەتە سەر.