جيهان

زێلێنسکی پلانی ئەمریکای بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ هەڵسەنگاند

"ئۆکراینا پێویستی بە ئاشتییە. ئاشتییەکی ڕاستەقینە، ئاشتییەک کە بە داگیرکاری سێهەم تێک نەدرێت".

Davit Kachkachishvili  | 21.11.2025 - نوێکردنەوە : 21.11.2025
زێلێنسکی پلانی ئەمریکای بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ هەڵسەنگاند

Kiev

کیێڤ - AA

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی ئاماژەی بەوە کرد وڵاتەکەی پێویستی بە ئاشتییەکە کە سەربەخۆیی و سەروەرییەکەی مسۆگەر بکات.

لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە شەوی ڕابردوو بڵاویکردەوە، زێلێنسکی هەڵسەنگاندنی بۆ دوايین پێشهاتەکانی پەیوەست بە جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا کرد.

زێلێنسکی ئاماژەی بەوە کرد لەگەڵ سکرتێری هێزەکانی وشکانیی ئەمریکا، دانیال دریسکۆڵ لە کیێڤ کۆبووەتەوە و، لە ئەمریکاوە پرۆژە پلانی "چڕکردنەوەی دیپلۆماسیی" بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ وەرگرتووە.

سەرۆکی ئۆکراینا زێلێنسکی، باسی لەوە کرد کە کۆبوونەوەیەکی گرنگی لەگەڵ شاندی ئەمریکی ئەنجامداوە و، ڕایگەیاند: "لایەنی ئەمریکی پێشنیارەکان و ئەو ماددانەی پلانەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە و دیدی خۆی سەبارەت بە بابەتەکە خستەڕوو".

زێلێنسکی ئەوەیشی خستەڕوو کە لە سەرەتای جەنگەکەوە داوای ئاشتییەکی دادپەروەرانەیان کردووە و، گوتی: "ئۆکراینا پێویستی بە ئاشتییە. ئاشتییەکی ڕاستەقینە، ئاشتییەک کە بە داگیرکاری سێهەم تێک نەدرێت. ئاشتییەکی بەها کە دۆخێک مسۆگەر دەکات ڕێز لە سەربەخۆیی و سەروەرییمان و کەرامەتی گەلی ئۆکراینا بگرێت".

ڕاشیگەیاند: "ڕێککەوتین کە تیمەکانمان کار لەسەر ئەم پێشنیارانە بکەن و بیانخەنە بواری جێبەجێ کردنەوە. هیچ لێدوانێکی لەناکاو نادەین. پێداگرین لەسەر ئەوەی کارێکی ڕوون و دروست لە نێوان ئۆکراینا، ئەمریکا، ئەورووپا و دۆست و هاوپەیمانانمان لە جیهان ئەنجام بدەین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın