ژمارەی دانیشتووان تورکیا ٨٥ ملیۆن و ٩٨٠ هەزار کەسی تێپەڕاند
دانیشتووانی تورکیا لە نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٣١٥ هەزار و ٧١٠ کەس زیادی کردووە.
Ankara
ئەنقەرە - AA
ژمارەی دانیشتووان تورکیا گەیشتە ٨٥ ملیۆن و ٩٨٠ هەزار و ٦٥٤ کەس.
دامەزراوەی ئاماری تورکیا (TÜİK) ڕایگەیاند، دانیشتووانی تورکیا لە نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٣١٥ هەزار و ٧١٠ کەس زیادی کردووە و گەیشتە ٨٥ ملیۆن و ٩٨٠ هەزار و ٦٥٤ کەس.
بە پێی ئەم ئامارانە، دانیشتووانی تورکیا لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤دا گەیشتبوویە ٨٥ ملیۆن و ٦٦٤ هەزار و ٩٤٤ کەس.
بە پێی ئامارەکانی دامەزراوەکە، دانیشتووانی تورکیا لە نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵ ٣١٥ هەزار و ٧١٠ کەس زیادی کردووە و تەنیا لە میانی ١ی تەمموز تا ١ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ ١٥٥ هەزار و ٨٠٠ کەسی لێ زیاد بووە.
ئامارەکان دەریدەخەن کە ڕێژەی پیاوان ٥٠.٠٢ (٤٣ ملیۆن و ٣ هەزار و ٧٧٠ کەس) و ڕێژەی ژنانیش ٤٩.٩٨ لەسەدا واتە ٤٣ ملیۆن و ٩٧٦ هەزار و ٨٨٤ کەس بووە.
