٩ تۆمەتبار کە بەشێکیان لە لیستی سووری داواکراواندا بوون هێنرانەوە تورکیا
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا ڕایگەیاند، ٩ تۆمەتبار کە بەشێکیان لە لیستی سووری داواکراواندا بوون هێنرانەوە تورکیا.
یەرلیکایا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی NSosyal ڕایگەیاند، چەندین تۆمەتباریان لە سەرانسەری جیهانەوە دەستگیر و هێناوەتەوە تورکیا.
بە پێی پەیامەکەی وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئەم تۆمەتبارانە لە هەریەکە لە وڵاتانی ئەڵمانیا، ئەمریکا، ئەرجەنتین، بۆسنا، ئیمارات، یۆنان لە ڕێگەی پۆلیسی ئینتێرپۆلەوە دەستگیر و بۆ تورکیا هێنراونەتەوە.
عەلی یەرلیکایا ڕاشیگەیاند کە، تۆمەتبارەکان لە لیستی داواکراواندا بوون.
تاوانی ئەو تۆمەتبارانە، ساختەکاری، ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تاوانکاریی، دەستدرێژی سێکسی و هەڕەشە، ماددەی هۆشبەر و کوشتنی بە ئەنقەست ڕاگەیاندراوە.
