هاکان فیدان: "بۆ وەرگرتنی هەرچەشنە بەرپرسیارێتییەک لە غەززە ئامادەین"
وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان: "ئێمە و ئەمریکا لەبارەی سووریاوە، نیگەرانی سەرەکیمان ئەوەیە کە دڵنیا ببینەوە ئیسرائیل هەڕەشە نابێت بۆ سەر سەقامگیری ئەو وڵاتە".
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان ڕایگەیاند، نیگەرانی سەرەکی ئەمریکا و ئێمە لە سووریا ئەوەیە لە دڵنیا بین ئیسرائیل چیتر هەڕەشە نییە بۆ سەر سووریا و لەبارەی غەززەشەوە جەختی لەوە کردەوە کە بۆ شان وەربەرنانی هەر چەشنە بەرپرسیارێتییەک ئامادەن.
لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی A Haberی تورکیا، وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان لەسەر پرسەکانی ڕۆژەڤ دوا.
هاکان فیدان لەبارەی دۆخی سووریا قسەی کرد و گوتی، ئێمە و ئەمریکا لەبارەی سووریاوە، نیگەرانی سەرەکیمان ئەوەیە کە دڵنیا ببینەوە ئیسرائیل هەڕەشە نابێت بۆ سەر سەقامگیری ئەو وڵاتە.
فیدان لەبارەی پرسی غەززەشەوە قسەی کرد و گوتی، تورکیا ئامادەیە بەرپرسیارێتی لە غەززە لە ئەستۆ بگرێت و لە هەموو بوارێکدا لەوانەش ناردنی هێزی سەربازیی بۆ ناوچەکە.
فیدان ڕاشیگەیاند، (هێزی نێودەوڵەتی سەقامگیری) ئەمریکاییەکان لە ئێستادا لەگەڵ ئیسرائیل لە ناوەندێکی هاوکاری مەدەنی-سەربازیی بەیەکەوە دایانمەزراندووە، لە هەماهەنگی دان. ئەوە بنچینەی سەرەکی هێزێکی دابینکردنی سەقامگیری دەبێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لەوەش کردەوە کە ئەوان پشتیوانی دەکەن لە ئاگربەست لە غەززە.
هاکان فیدان گوتیشی: "چ لە بارەی بەرگریی لە فەڵەستین و چ لە بارەی بەرخودانی لە ناوچەکە، هەتا ئەو کاتەی کە ستەم و داگیرکاری بەردەوام بێت، بەرگریی چەکدارانە بوونی دەبێت. ئەگەر حەماسیش نەبێ، ئەوە شتێکی دیکە دەبێ، ئەوە لە ناخی بەرەنگاربوونەوەی داگیرکارییدا هەیە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتیشی، "ئەوەی ئێمە دەیڵێین ئەوەیە کە، ئەو بابەتە نابێ بە چەکداماڵینی حەماس دەست پێ بکات، بەڵکو بە میکانیزمی کۆتایی هێنان بە داگیرکاری، ستەم و زۆرداری پێویستە دەست پێ بکات. ئەو لۆژیکە پێویستە بە تەواوی ڕوون بکرێتەوە".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی سزاکانی ئەمریکا ناسراو بە کاتسا (CAATSA) قسەی کرد و گوتی، (سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد) ترمپ گوتی، ئەو یاسایە دژ بە دوژمنانی ئەمریکا بە کار دەهێندرێت و نابێ لە نێوان ئێمە ئەوە هەبێت و پێویستە هەڵبگیرێت. ئەو فەرمانی بە ئیدارەکەی کرد کە ڕێکاری پێویست بگرنە بەر".
هاکان فیدان گوتیشی، بە پێچەوانەی ئیدارەی بایدن، ئەمریک دەیەوێ ئەو کێشەیە چارەسەر بکات و هیوادارین چی زووە ئەوەش چارەسەر ببێت.
