لە ١٨هەمین کۆبوونەوەی کۆميسیۆنی هاودەنگیی نەتەوەیی و برایەتیی و دیموکراسییدا گفتوگۆ لە بارەی سەردانی ئیمراڵی دەکرێت
کۆميسیۆنەکە لە ١٨هەمین کۆبوونەوەیدا کە سبەی ئەنجامی دەدات، تەواوی ئەو کارانە هەڵدەسەنگێنێت کە تا ئەمڕۆ ئەنجام دراون.
TBMM
ئەنقەرە - AA
کۆميسیۆنی هاودەنگیی نەتەوەیی، برایەتیی و دیموکراسیی، کە بە ئامانجی "تورکیای بێ تیرۆر" لە پەرلەمانی تورکیا دامەزراوە، لە ١٨هەمین کۆبوونەوەیدا کە سبەی ئەنجامی دەدات، ئەو کارانەی تا ئێستا ئەنجامی داوە هەڵدەسەنگێنێت و، تاوتوێی ئەو کارانەش دەکات لە قۆناغی داهاتوودا ئەنجامی دەدات، لەنێویشیاندا سەردانی ئیمراڵی.
بە سەرۆکایەتی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش، کۆميسیۆنەکە دوا کۆبوونەوەی لە ڕۆژی سێشەممە ١٨ی تشرینی دووەم ئەنجامدا، کە تیایدا وەزیری ناوخۆ، عەلی یەرلیکایا و وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (میت)، ئیبراهیم کاڵن، بەشداریان کرد، گوتاریان پێشکەش کرد و وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارانیان دایەوە.
دوای کۆبوونەوەکە، کۆميسیۆنەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و، تیایدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کارەکان لە تەواو بووندان و، دەبێت زۆر گرنگی بە زمان و شێواز بدرێت.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە هەڵوێستێکی هاوبەش دژی ئەو تۆمەتانە دەگیرێنەبەر کە ئاڕاستەی ئەو کەسانە دەکرێن لە کارەکانی کۆميسیۆنەکەدا بەرپرسیارێتیان لە ئەستۆدایە، بە تایبەتی کورتوڵموش.
لە لایەکی دیکەوە، سبەی کاتژمێر ١٤:٠٠ بەکاتی ئەنقەرە، کۆميسیۆنەکە ١٨هەمین کۆبوونەوەی خۆی لە پەرلەمانی تورکیا بە سەرۆکایەتی سەرۆکی پەرلەمان کورتوڵموش ئەنجام دەدات.
لە کۆبوونەوەکەی سبەیدا کۆميسیۆنەکە ئەو کارانەی تا ئێستا ئەنجامی داوە هەڵدەسەنگێنێت و، تاوتوێی ئەو کارانەش دەکات کە لە قۆناغی داهاتوودا ئەنجامی دەدات، لەنێویشیاندا سەردانی ئیمراڵی.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
