بەرپرسێکی ئەورووپا: "ڕۆڵی تورکیا لە سەقامگیری ھەرێمیی گرنگە"
بەڕێوەبەری گشتیی بۆ سیاسیەتی دیالۆگ و فراوانکردنی دانوستانەکانی سەربە کۆمیسیۆنی ئەورووپا، گێرت یان کوپمان ستایشی ئەو رۆڵە گرنگەی کرد کە تورکیا بۆ سەقامگیریی ھەرێمیی دەیگێرێت.
Brussels Hoofdstedelijk Gewest
برۆکسل ــ AA
بەڕێوەبەری گشتیی بۆ سیاسیەتی دیالۆگ و فراوانکردنی دانوستانەکانی سەربە کۆمیسیۆنی ئەورووپا، گێرت یان کوپمان ڕایگەیاند ڕۆڵی تورکیا لە سەقامگیری ھەرێمیی گرنگە.
گێرت یان کوپمان لە میانی لووتکەی کارەکانی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و تورکیا کە لە برۆکسل پایتەختی بەلجیکا بەڕێوەچوو گوتی: "تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا ھەمان جوگرافیایان ھەیە و ئابوورییان بەیەکەوە گرێدراون".
ھەروەھا بەڕێوەبەری گشتیی بۆ سیاسیەتی دیالۆگ و فراوانکردنی دانوستانەکانی سەربە کۆمیسیۆنی ئەورووپا ستایشی ئەو رۆڵە گرنگەی کرد کە تورکیا بۆ سەقامگیریی ھەرێمیی دەیگێرێت و گوتی: "ڕۆڵی تورکیا لە سەقامگیری ھەرێمیی گرنگە".
باسی لەوەش کردووە کە تورکیا بەربژێرە بۆ ئەوەی ببێت بە ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا و ڕایگەیاند: "تورکیا لە زۆر بواری بازرگانی و بەرژەوەندییە ھاوبەشەکاندا، ھاوبەشێکی سەرەکی یەکێتیی ئەورووپایە".
ئاماژەی بەوەشدا کە تورکیا بەھۆی ھەڵکەوتە جوگرافیيەکەیەوە، وڵاتێکی میحوەرییە لە چەندین پرسی گرنگ وەک سووریا وجەنگی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا.
