ئەڵمانیا سنووردارییەکانی سەر هەناردەی چەک بۆ ئیسرائیل هەڵدەگرێت
Berlin
بەرلین - AA
حکوومەتی ئەڵمانیا بڕیاری دا بە هەڵگرتنی سنووردارییەکانی سەر هەناردەی چەک بۆ ئیسرائیل، کە بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر غەززە جێبەجێی کرد.
گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا، ستێفان کۆرنلیوس لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی (DPA)، ئاماژەی بەوە کرد ئەو ڕاگەیاندنەی لە هەشتی ئاب سەبارەت بە هەناردەکردنی چەکی دیاریکراو بۆ ئیسرائیل بڵاوکرایەوە، بەهۆی گۆڕانی بارودۆخەوە ئیدی کاری پێناکرێت و لە ٢٤ی تشرینی دووەمەوە ئەو سنوورداریانە هەڵدەگیرێن.
کۆرنلیوس باسی لەوە کرد یەکێک لە هۆکارەکانی بڕیارەکە، ئاگربەستە کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمەوە چووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
بە گشتیی ڕێنماییەکانی هەناردەی ئەڵمانیا ناردنی چەک بۆ ناوچەکانی شەڕ و قەیران قەدەغە دەکەن، بەڵام ئۆکرانیا و ئیسرائیل لە بارودۆخە تایبەتەکاندان.
ئەو جینۆسایدەی ئیسرائیل لە غەززە ئەنجامیدا، کاردانەوەی ڕای گشتیی ئەڵمانیای لێکەوتەوە و گوشار خرایە سەر حکوومەتی وڵاتەکە بۆ ئەوەی چەکی بۆ هەناردە نەکات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
