بەرلین
بەگوێرەی زانیارییەکان یاریزانی یانەی ئارسناڵ (لوکاس پۆدۆلیسکی) بەھۆی پێکانەوە سێ مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
یاریزانەکەی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی (بیڵد) گوتی "بەداخەوە ناتوانم بۆ ماوەی سێ مانگ یاریی بکەم".
پۆدۆلیسکی توشی پچرانی ماسولکە ھاتووە لە قاچی چەپی. لە رۆژی ھەینییەوە دەست بە چارەسەرکردنی دەکرێ.
ئەو یاریزانە جارێکی دیکەش تووشی پێکان ھاتووەو بۆ ماوەی ١٠ حەفتە لە یاریگاکان دوورکەوتۆتەوە.