کاراکاس - AA
بەھۆی تێکچوونی تۆڕی سەرەکی بەرھەمھێنانی کارەبا لە ڤەنزوێلا ٧٠%ی ئەو وڵاتە بێ کارماون و حکومەت نەیتوانیوە چارەسەری ئەو کێشەیە بکات.
سەرۆکی ڤەنزەوێلا (نیکۆلاس مادۆرو) رایگەیاند: لە٢٣ شاری ئەو ولاتە، ١٤ شاریان لەشەوو رۆژێکدا یەک سەعات کارەبایان ھەیە.
بەھۆی نەمانی کارەبا زیانێکی ئابووریی زۆر گەیشت بەکەرتەکانی پیشەسازیی و وەبەرھێنان و رێگاوبان. حکومەتی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە کۆشش دەکەن تا بەخێرایی ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن.