واشنتۆن
گوتەبێژی کۆشکی سپی (جای کارنی) گوتی " بەدڵنیاییەوە دەنگۆی چاودێریکردنی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکانی (ئەنجێلا مێرکڵ) لەلایەن ئەمریکاوە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتان لەنگ دەکات".
کارنەی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی دەنگۆی چاودێریکردنی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکانی راوێژکاری ئەڵمانیا (ئەنجێلا مێرکڵ)، ھەمان ئەو قسانەی دووبارەکردەوە کە پێشتر دەریبڕیبوو.
گوتەبێژەکەی کۆشکی سپی وەڵامی پرسیاری "ئایا پێشتر ھیچ کات گوێتان لە پەیوەندییەکانی مێرکڵ گرتووە؟" بە نەخێر وەڵامدایەوە.
ھەروەھا کارنەی گوتی " ناچار نین بۆ ھەر دەنگۆیەک کۆمەڵێ وەڵاممان ھەبێ. دڵنیاتان دەکەمەوە نە پێشوو نە ئێستا گوێبیستی ھیچ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نەبووین. بەدڵنیاییەوە دەنگۆی چاودێریکانی مێرکڵ لەلایەن ئەمریکاوە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتان لەنگ دەکات. ھەر ئەو خاڵە مەترسییەیە وایلێکردووین وەڵامی پرسیارەکان بدەینەوە و بەرگری لە خۆمان بکەین".