جيهان

دوای چەندین ساڵ شەڕی ناخۆ لە سووریا دانیشتووانی کەمپی یەرمووک لە دیمەشق دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان

بەرپرسانی کەمپی یەرمووک لە دیمەشق پایتەختی سووریا، تا ئێستا حەوت ھەزار و ٥٠٠ خێزانی ئاوارەی دانیشتووی کەمپەکە، گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.

Eşref Musa, Muhammed Kılıç  | 17.11.2025 - نوێکردنەوە : 17.11.2025
دوای چەندین ساڵ شەڕی ناخۆ لە سووریا دانیشتووانی کەمپی یەرمووک لە دیمەشق دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان

Damascus

دیمەشق ــ AA

سەرەڕای کەمی ئاو و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، بەھەزاران خێزانی دانيشتووی کەمپی یەرمووک لە باشووری دیمەشقی پایتەختی سووریا لە دوای چەندین ساڵ لە شەڕ ناوخۆ و ئاوارەبوون، دەستیان بە گەڕانەوە کردووە بۆ زێدی خۆیان.

کەمپی یەرمووک ڕووبەرەکەی دوو ھەزار و ١٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و یەکێکە لەو ناوچانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە لە ماوەی ١٤ ساڵی جەنگدا و نزیکەی لە سەدا ٢٠ی باڵەخانەکانی بە تەواوی وێران بوون و لە سەدا ٢٠ ی بەشێکی زیانیان بەرکەوتووە بەھۆی بۆردوومانی ھێزەکانی ڕژێمی پێشووی سووریاوە.

بەرپرسانی کەمپی یەرمووک لە دیمەشق، تا ئێستا حەوت ھەزار و ٥٠٠ خێزانی ئاوارەی دانیشتووی کەمپەکە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.

لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، ئەو دانیشتووانی کەمپی یەرمووک کە بە زۆر ئاوارە بوون یان بۆ پاراستنی ژیانیان ماڵ و حاڵیان بەجێھێشتبوون، سەرەڕای نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، دەستیان کردووە بە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان.

لە نێو داروپەردووەکاندا، دانیشتووانی کەمپەکە ھەوڵ دەدەن شێوازی ژیانی کۆنیان بگەڕێننەوە، لە کاتێکدا زۆرێک لە خێزانەکان ناچار دەبن لەو باڵەخانانە بژین کە مەترسی داڕمانیان لەسەرە.

یەکێک لەو ئاوارانەی دانیشتووی کەمپی یەرمووک کە گەڕاوەتەوە زێدی خۆی بەناوی عەزیز ئەحمەد ئەسمەر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو قسەی کرد و باسی لەوە کرد کە لە ساڵی ٢٠١٥ بەھۆی شەڕەوە، لەگەڵ خێزانەکەی کەمپی یەرمووکیان بەجێھێشتبوو.

ڕاشیگەیاند ئەسمەر کە ژمارەیەکی زۆر لە خزم و دراوسێکانی لە بۆردوومانەکەدا لەدەستداوە و گەڕانەوەی بۆ زێدی خۆی، سەرەتایەکی نوێیە دوای چەندین ساڵ ئاوارەبوون.

عەزیز ئەحمەد ئەسمەر لە دەروازەی باڵەخانەیەک کە بەشێکی زیانی بەرکەوتووە، دوکانێکی سەوزەی داناوە، بۆ ئەوەی بژێوی ڕۆژانە بۆ خێزانەکەی دابین بکات و وێنەی کەمپەکەی پێش شەڕی ناوخۆی بەبیر ھێنایەوە گوتی: "یەرمووک شوێنێکی زیندوو بوو کە ھەرگیز نەخەوتبوو".

گوتیشی: "پشتیوانی بەخوا، ماڵەکانمان چاک دەکەینەوە و خەڵک دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، ھیچ کەسێک ناتوانێت لە دەرەوەی ماڵەکەی دڵخۆش بێت."

کەمپی یەرمووک لە ساڵی ١٩٥٧ لە باشووری دیمەشق دامەزرا بۆ نیشتەجێکردنی ھەزاران پەنابەری فەڵەستینی، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات بوو بە شارێکی بچووک کە زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کەس تێیدا نیشتەجێ بوون، بەر لەوەی شەڕی ناخۆ لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١، ھەڵبگیرسێت.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın