Ahmet Karaahmet
12 تشرینی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2025
دیمەشق - AA
سوپای ئیسرائیل، لەو شوێنانەی لە پارێزگای قۆنەیترای سووریا داگیری کردوون، ڕێگریی دەکات لە هاتوچۆی هاووڵاتیانی مەدەنی و خاڵی پشکنینی داناوە.
بەپێی ئاژانسی فەڕمی هەواڵی سووریا (سانا)، یەکەیەکی سەر بە سوپای ئیسرائیل بە دانانی خاڵی پشکنین لە نێوان گوندی ئەبو غارا و گوندی سووەیسە لە قۆنەیترا، ڕێگریی دەکات لە هاتوچۆی هاووڵاتیان.
لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە دوێنێ ئیسرائیل چووەتە ناو گوندەکانی سەمدانییە و موشەیریفە لە گوندەکانی دەوروبەری قۆنەیترا.
ئەو بەربەستانەی سوپای ئیسرائیل لە ناوچەکە دایناون کاریگەری نەرێنییان لەسەر ژیانی ڕۆژانەی دانیشتوانی ناوچەکە دروست کردووە و، بە شێوەیەکی بەرچاو دەستڕاگەیشتن بە ناوچەکە سنووردار دەکەن.
بە پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی جیاکردنەوەی هێزەکان لە ساڵی ١٩٧٤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارە پەیوەندیدارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر خاکی سووریا.