لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە بارهەڵگرەکە لە سنووری ئازەربایجان-جۆرجیا دەستکرا بە پشکنین
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە، تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن و بەدواداچوون، لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە بارهەڵگرە سەربازییەکە لە سنووری ئازەربایجان-جۆرجیا، دەستیان بە پشکنین کردووە.
لەو بارەیەوە، وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکیدا ڕایگەیاند: "بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی جۆرجیا، لە کاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەکدا، تیمەکانی ڕزگارکردن و بەدواداچوونی ڕووداو، لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە بارهەڵگرە سەربازییەکەمان لە سنووری ئازەربایجان-جۆرجیا دەستیان بە پشکنین کردووە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
