توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان بەرەو ئازەربایجان بەڕێ کەوت

Mikail Bıyıklı  | 08.11.2025 - نوێکردنەوە : 08.11.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان بەرەو ئازەربایجان بەڕێ کەوت

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمێکدا کە بە بۆنەی ٨ی تشرینی دووەم، ڕۆژی سەرکەوتن لە باکوی پایتەختی ئازەربایجان ساز دەکرێت، بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێ کەوت.

لە فڕۆکەخانەی ئاتاتورک، سەرکۆماری ئەردۆغان لە لایەن پارێزگاری ئیستانبوڵ داود گول و بەرپرسانی حکوومی و حزبی لە شارەکە بەڕێ خرا.

هەریەکە لە وەزیری دەرەوە هاکان فیدان، وەزیری بەرگریی یاشار گولەر، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری (میت) ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بورهانەدین دوران و چەند بەرپرسێکی دیکە، شاندی یاوەری سەرکۆمار دەبن لە سەردانەکەیدا بۆ ئازەربایجان.

چاوەڕوان دەکرێت، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا، سەرکۆماری تورکیا لەگەڵ سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ و سەرۆکوەزیرانی پاکستان، شاهباز شەریف کۆببێتەوە و پەیوەندی نێوانیان و هەروەها پرسە هەرێمی و جیهانییەکان تاوتوێ بکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın