Muhammet Tarhan
06 تشرینی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2025
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری دەرەوەی ڕۆمانیا، ئۆئانا تۆیو سبەی یەکەم سەردانی فەڕمی بۆ ئەنقەرە ئەنجام دەدات.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە دەستکەوتووە، چاوەڕوان دەکرێت وەزیری دەرەوە، هاکان فیدان لە دیداریدا لەگەڵ هاوتا ڕۆمانییەکەی، باس لە گەشەکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ڕۆمانیا لەسەر ئاستی هاوبەشی ستراتیجی لە هەموو بوارەکاندا و، قووڵتر کردنەوەی پەیوەندییە بازرگانیی و ئابوورییە بەهێزەکانی نێوان هەردوو وڵات بکات.