جيهان

ئاژانسی (TİKA) ژوورێکی نەشتەرگەریی لە گوندێکی سوودان کردەوە

ئاژانسی تورکیا بۆ ھاوکاری و ھەماھەنگی (TİKA)کردنەوەی ژوورێکی نەشتەرگەریی لە گوندی "ودلـلەبێح" لە ناوچەی مەناقل سەربە ویلایەتی جەزیرە ناوەڕاستی سوودان، ڕاگەیاند.

Ahmed Satti, Muhammet Torunlu  | 06.11.2025 - نوێکردنەوە : 06.11.2025
ئاژانسی (TİKA) ژوورێکی نەشتەرگەریی لە گوندێکی سوودان کردەوە

Sudan

بۆرتسوودان ــ AA

ئاژانسی تورکیا بۆ ھاوکاری و ھەماھەنگی ڕایگەیاند کە ژوورێکی نەشتەرگەرییان لە گوندی "ودلـلەبێح" لە ناوچەی مەناقل سەربە ویلایەتی جەزیرە ناوەڕاستی سوودان، کردووەتەوە.

ھەریەک لە ڕێکخەری ئاژانسی "Tika" لە سوودان، غالیب یڵماز و قایمقامی مەناقل، عوسمان یوسف ئەحمەد و نوێنەری وەزارەتی سوودان لە ویلایەتی جەزیرە، مەسیرە سێخ و ژمارەیەک لە بەرپرسانی خۆجیی و ھاووڵاتی ئامادەیی ڕێوڕەسمی کردنەوەی ژوورە نەشتەرگەرییەکە بوون.

لەوبارەیەوە غالیب یڵماز لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئاژانسی تیکا بەردەوامە لە کردنەوەی پڕۆژەکانی لە سوودان".

گوتیشی: "ژووری نەشتەرگەرییەکە کە لەلایەن ئاژانسی تیکاوە لە گوندەکە دامەزرێندراوە، خزمەتگوازی تەندروستی پێشکەش بە ھەزاران کەس دەکات".

ھەر لەوبارەیەوە قایمقامی مەناقل، عوسمان یوسف ئەحمەد بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "پەیوەندییە مێژووییەکە لە نێوان سوودان و تورکیادا ھەیە و ھەرگێز ئەم پالپشتییەی ئاژانسی تیکامان لەبیر ناچێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın