توركيا, جيهان

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: "لە هەفتەی ڕابردوودا چوار تیرۆریستیی دیکەی پەکەکە خۆیان ڕادەستکرد"

Yusuf Soykan Bal  | 06.11.2025 - نوێکردنەوە : 06.11.2025
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: "لە هەفتەی ڕابردوودا چوار تیرۆریستیی دیکەی پەکەکە خۆیان ڕادەستکرد"

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە، لە هەفتەی ڕابردوودا، چوار تیرۆریستیی دیکەی پەکەکە خۆیان ڕادەستکردووە.

ڕاوێژکاری پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا و گوتەبێژی وەزارەتەکە، ئەدمیرال زەکی ئاکتورک، لە میانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەی وەزارەتەکەدا بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا.

ئاکتورک باسی لەوە کرد کە سوپای تورکیا بێ وچان بەردەوامە لە ئەرک و چالاکییەکانی بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی هەرمیشەیی و، ڕایگەیاند: "لە هەفتەی ڕابردوودا، چوار تیرۆریستیی دیکەی پەکەکە خۆیان ڕادەستکرد، کارەکانی گەڕان و پشکنین لە ئەشکەوت، پەناگە و حەشارگەکان و هەڵگرتنەوەی مین و تەقەمەنی لە ناو سنوورەکانمان و دەرەوەی سنوورەکان بەردەوامە".

سەبارەت بە هەڵمەتەکانی لەناوبردنی تونێل لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی سووریا، ئاکتورک ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی لەناوبردنی تونێل کە لە ٨ی کانوونی دووەمەوە لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی سووریا درێژەی هەیە، تا ئێستا کۆی درێژیی تونێلە لەناوبراوەکان لە ناوچەکانی تەل ڕەفعەت و منبج گەیشتووەتە ٧١٥ کیلۆمەتر".

ئاکتورک جەختی لەسەر بەردەوامی چالاکییەکانی پاراستنی سنوور کردەوە و، ڕایگەیاند: "هەڵمەتەکان بێ وچان بەردەوامن، لە ماوەی هەفتەیەکدا ٩٦ کەس دەستگیرکراون، لە یەکی کانوونی دووەمەوە تا ئێستا، ژمارەی ئەو کەسانەی هەوڵیانداوە بە ڕێگای نایاسایی سنوور ببەزێنن و دەستگیرکراون، گەیشتووەتە هەشت هەزار و ٣٠١ کەس".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın