جيهان

بەهای ئەو ڕێککەوتنانەی لە نێوان سعوودیە و ئەمریکادا واژووکراون گەیشتووەتە ٥٥٧ ملیار دۆلار

Mohammed Hamood Ali Al Ragawi, Muhammed Emin Canik  | 20.11.2025 - نوێکردنەوە : 20.11.2025
بەهای ئەو ڕێککەوتنانەی لە نێوان سعوودیە و ئەمریکادا واژووکراون گەیشتووەتە ٥٥٧ ملیار دۆلار

Istanbul

ڕیاز - AA

وەزیری وەبەرهێنانی سعوودیە، خالید بن عەبدولعەزیز ئەلفالیح ئاماژەی بەوە کرد بەهای ئەو ڕێککەوتنانەی لە نێوان ڕیاز و واشنتۆن واژوو کراوە گەیشتووەتە ٥٥٧ ملیار دۆلار.

لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی "ئیخبارییە"ی سعوودیە، ئەلفالیح باسی لەوە کرد لە چوارچێوەی کۆڕبەندی وەبەرهێنانی ئەمریکا-سعوودیە کە لە واشنتۆن بەڕێوەچوو، ٢٤٢ ڕێککەوتنی وەبەرهێنانیان لەگەڵ ئەمریکا واژوو کردووە.

گوتیشی: "بە ئامانجی بەهێزکردنی هاوبەشیی نێوان سعوودیە و ئەمریکا، ژمارەیەکی زۆر ڕێککەوتنمان لە یەکە جیاوازەکاندا واژوو کرد. تێکڕای بەهای ئەو ڕێککەوتنانەی لە نێوان ڕیاز و واشنتۆن واژووکراون گەیشتووەتە ٥٥٧ ملیار دۆلار".

ئەلفالیح ئاماژەی بەوەیش کرد ئەمریکا گەورەترین وەبەرهێنەری بیانییە لە سعوودیە و، ساڵی ٢٠٢٥ خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگە لە گەشەکردنی هاریکاریی ئابووریی نێوان هەردوو وڵات.

هەروەها ئەلفالیح تیشکی خستە سەر ئەوەی مێژووی پەیوەندییەکانی سعوودیە و ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٩٠ ساڵ، کە ئەوەیش کاریگەری زۆری لەسەر ئاستی جیهانی هەیە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın