جيهان

میدیای ئەمریکا: "ترەمپ چاوەڕوانە دوای جەنگی غەززە سعوودیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە"

Hakan Çopur  | 14.11.2025 - نوێکردنەوە : 14.11.2025
میدیای ئەمریکا: "ترەمپ چاوەڕوانە دوای جەنگی غەززە سعوودیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە"

Washington DC

واشنتۆن - AA

بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بە شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمانی ڕاگەیاندووە، چاوەڕێ دەکات دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی غەززە سعوودیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە.

بەپێی ھەواڵێکی ئەکسیۆسی ئەمریکی، کە بە پشتبەستن بە زانیاری دوو بەرپرسی ئەمریکی ئاگادار لەو پرسە بڵاویکردووەتەوە، ترەمپ چاوەڕێ دەکات ڕیاز ھەنگاو بەرەو ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل بنێت.

مانگی ڕابردوو، ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعوودیە ئەنجام دا و، تیایدا ئاماژەی بە چاوەڕوانییەکانی لە بارەی پەیوەندییەکانی سعوودیە و ئیسرائیل کرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا کە بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا نەکراوە، ترەمپ بە بن سەلمانی ڕاگەیاندووە چاوەڕێ دەکات دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی غەززە، سعوودیە ھەنگاوی کرداری بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل بنێت.

لە بەرامبەردا، بن سەلمان لە وەڵامی بانگەوازی سەرۆکی ئەمریکادا سەبارەت بە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل، ئامادەیی کارکردنی لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ لەم بارەیەوە دەربڕیوە، بەڵام ھیچ نەخشەڕێگایەکی کرداری نەخراوەتەڕوو.

ئەو بەرپرسانەی ئەمریکا کە بۆ ئەکسیۆس دواون، باسیان لەوە کردووە ھێشتا بۆشاییەکی گەورە لە نێوان سعوودییەکان و ئیسرائیلییەکاندا ھەیە و، بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل، سعوودییەکان مەرجی گرنگیان خستووەتەڕوو وەک واژوو کردنی ڕێککەوتنێکی گشتگیری ئەمنی لەگەڵ ئەمریکا و داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın