Servet Taşdemir
13 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2024
بەدلیس - AA
لە شارۆچکەی تاتوان سەربە پارێزگای بەدلیس، ئەو ڕانەمەڕانەی کە بەرەو کوێستانەکانی بناری چیای نەمروت برابوون، لە کاتی گەڕانەوەیان دا بە ڕێگەیەکی پڕ لە تۆز و خۆڵ خۆیان دەگەیننە دەریاچەی کالپ لە نزیک چیای نەمروت بۆ ئاو خواردنەوە.
داوێنی چیای نەمروت کە بە سەرچاوەی ئاو و زەوییەکی بە پیت بەناوبانگە و ئاو و هەوایەکی خاوێنی هەیە، ساڵانە پێشوازی دەکات لە سەدان خێزانی کۆچەر و مەر و ماڵاتەکانیان.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ئاژەڵداران دەست دەکەن بۆ کۆچکردن بەرەو کوێستانەکانی ناوچەکە و ڕۆژانە دوو جار مەڕو ماڵاتیان بۆ خواردنەوەی ئاو دەهێننە سەر دەریاچەی کالپ.
بردنی ئەو ئاژەڵانە بۆ سەر دەریاچەکە لە ڕێگەیەکی خۆڵدا کە تەپوتۆزێکی زۆری لێ دەکەوێتەوە، لە کاتی خۆرئاوابووندا دیمەنێکی جوانی بە ناوچەکە بەخشی.
گەشتی ئاژەڵەکان بۆ خواردنەوەی ئاو لە دەریاچەکە لە ڕێگەی درۆنەوە وێنەی گیرا.