Abdel Ra'ouf D. A. R. Arnaout
26 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2024
قودس ــ AA
سوپای ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کرد کە زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر ھەشت خالی حزبوڵڵا لەسەر سنووریی لوبنان و سووریا.
سوپای ئیسرائیل نەخشەیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئەو ھەشت خاڵەی حزبوڵڵای دەست نیشان کردووە کە لەسەر سنووریی لوبنان و سووریا، کراونەتە ئامانج.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەو ھەشت خاڵەی کە لەسەر سنووریی لوبنان و سووریا کراونەتەوە ئامانج، لەلایەن حزبوڵڵاوە بۆ گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی لە سووریاوە بۆ لوبنان، بەکار دەھێنران.
ھاوکات حزبوڵڵای لوبنان لە وەڵامی ئەو ھێرشە ئاسمانییانەی سوپای ئیسرائیل، ژمارەیەک مووشەکی ئاراستەی باکووری ئیسرائیل کرد.
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە لەگەڵ ئاراستەکردنی مووشەک لە لوبنانەوە بۆ سەر باکووری ئیسرائیل، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ژمارەیەک جوولەکەنشینی نزیک سنووری باشووری لوبنان، لێدراون.