Mehmet Şah Yılmaz,Eşref Musa,Ethem Emre Özcan,Ömer Aşur Çuhadar
02 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2024
تەل ڕەفعەت ــ AA
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو چوونە ناو شاری تەل ڕەفعەت باکووری سووریا و چاودێری دۆخی شارەکەیان کرد، دوای ئەوەی لە میانی ئۆپەراسیۆنی "بەرەبەیانی ئازادی" ھێزەکانی سوپای نیشتمانی سووریا لە دەستی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە، ئازادکرا.
ھاوکات دانشتووانی شاری تەل ڕەفعەت بە ئاھەنگگێران و دابەشکردنی شیرینی، دڵخۆشی خۆیان دەربڕی، بە بۆنەی ڕزگاکردنیان لە دەستی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە.
لەوبارەیەوە یەکێک لە دانیشتووانی شاری تەل ڕفعەت، بەناوی ئەحمەد عەلیتۆ ڕایگەیاند، ئامادەکاری دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەکەی کە ماوەی ھەشت ساڵ بوو بە ناچاری بەجێی ھێشتبوو.
ئەحمەد عەلیتۆ ئاماژەی بەوەدا کە ناتوانێت ھەست و خۆشییەکانی لە ھەمبەر ئازادکردنی شارەکەیان لە دەستی تیرۆریستانی دەرببڕێت و ڕایگەیاند کە ئومێد دەخوازێت، سەرجەم گەلی سووریا ھەست بەو خۆشییە بکەن.
ھەر لەوبارەیەوە دانیشتوویەکی دیکەی شاری تەل ڕەفعەت بە ناوی خالید حەلاق دوای ئازادکردنی شارەکەیان، شیرینی دابەش دەکرد و ڕایگەیاند، ھەست بە دڵخۆشێکی زۆر دەکات، چونکە دەگەڕێتەوە ماڵەکەی کە چەند ساڵێک لەمەوبەر بەھۆی بوونی تیرۆریستانی پەکەکە/یەپەگە لە شارەکەیان، بەجێی ھێشتبوو.
ھەروەھا دانیشتوویەکی دیکەی شاری تەل ڕەفعەتم بە ناوی محەمەد خەیر باسی لەوە کرد کە جارێکی دیکە لە شارەکەیان، چاوی بە براکەی و خێزانەکەی و کەسوکارەکەی کەوتووەتەوە و بڕیاری داوە قاوە ئامادە بکات و بەبۆنەی ئازادکردنی شارەکەوە بەسەر خەڵکیدا، دابەشی بکات.
دوێنێ یەکشەممە، ھێزەکانی سوپای نیشتمانی سووریا لە میانی ئۆپەراسیۆنی "بەرەبەیانی ئازادی" کە دژبە ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە دەستیان پێ کرد، سەنتەری شاری تەل ڕفعەت-یان کۆنترۆڵ کرد.
تا دوێنێ یەکشەممە، ھێزەکانی سوپای نیشتمانی سووریا ٢٤ گوند، فڕۆکەخانەکانی کوێرس و مێنگ، ھەروەھا تەل زۆیان-یان کۆنترۆڵ کردووە.
بەوەش ڕووبەری ئەو ناوچەیەی کە تا ئێستا لە تەل ڕەفعەت و دەوروبەری کۆنترۆڵ کراوە، گەیشتووەتە ٨٥٠ کیلۆمەتر چوار گۆشە،
ماوەی ھەشت ساڵ بوو ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە، تەل ڕەفعەتی داگیرکردبوو کە بە دووری ١٨ کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری سنووری تورکیا.