Adam Abu Bashal,Mohammed Baqi Hussein
21 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2019
ئهدیسئهبابا - AA
ئێسكه‌په‌یكه‌ری لوسی ئه‌و ژنه‌ی مێژووه‌كه‌ی بۆ 3.2 ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌چوارچێوه‌ی "گه‌شتی ئاشتی و خۆشه‌ویستی"دا كه له‌لایه‌ن چالاكانی ئهثیوبیاوه رێكخراوه، نمایشكرا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌سیوبیا تاگێسی چافۆ، له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له ئه‌دیس ئه‌بابای پایته‌خت رایگه‌یاند، گه‌شتی ئاشتی و خۆشه‌ویستییان له‌پێناو ئاشتی و گه‌شبینیدا له وڵاته‌كه‌یان رێكخستووه و لوسی له‌وباره‌وه هاوكارییان ده‌كات و گوتی،"پێویسته به‌سه‌ر رق و كینه و جیاكارییهكاندا سه‌ربكه‌وین كه رێگری له به‌ره‌وپێشچوونی وڵاته‌كه‌مان ده‌كات".
ئێسكه په‌یكه‌ری لوسی ساڵی 1974 له ناوچه‌ی ئافاری ئه‌ثیوبیا دۆزرایه‌وه و به ئێسكه په‌یكه‌ری یه‌كه‌م مرۆڤ داده‌نرێت.
بڕیاره لوسی له سۆماڵ، سودان، ئه‌فریقای باشوور، ئۆگه‌ندا، كینیا و جیبۆتی نمایش بكرێت.